پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کرد.

نەوروز ئویسال، فایق ئوزگور ئەرۆڵ، جەنگیز یورەکلی و مەزلۆم دینچ بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن و سبەینێ بتوانن ئۆجالان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

داواکاری کۆماری بورسا لە ٢٣ی ئەیلولدا بە بیانووی ئەوەی نەخشەڕێگای بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناردووە، ٦ مانگ چاوپێکەوتنی نێوان ئۆجالان و پارێزەرانی قەدەغەکرد.

ف.ق