پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی بکەن.

ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویسال، مەزلۆم دینچ و جەنگیز یورەکلی پاریزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی بکەن.

پارێزەران لە هەفتەیەکدا دوو جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن. بەڵام وڵامیان نادرێتەوە و پێیان رادەگەیەنین کە بە هەموو شێوەیەک چاوپێکەوتن قەدەغەیە.

نوسینگەی یاسای سەدە لەبارەی پێشێلکاریەکانی مافەکان لە زیندانی پیتی ئێفی ئیمڕالی کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەوێیە، بە ناوی ' دۆخی ئیمڕالی لە ساڵی ٢٠٢١' راپۆرتێکی فراوانی کردبوو.

راپۆرتەکە بە کوردی، تورکی و ئینگلیزی ئامادەکرا و لەلایەن رێزان سارجا پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی ئەسرین بە تورکی ئاشکراکرابوو.

ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیە بوو:

" ١. سەرەتا

 زیندانی پیتی ئێف کە بە ئاسایشێکی زۆر لە ئیمڕالی دەپارێزرێت، بە دوورکردنەوەی لە یاسای ناوخۆیی و نێونەتەوەیی، شوباتی ١٩٩٩، بۆ عەبدوڵلا ئۆجالانی موەکیلمان ئامادە کراوە. زیندانێکە بۆ یەک کەسەکە و لەنێو دوورگەدایە. لەو رۆژەوە تاوەکو ئێستا بۆ پێگەیەکی تایبەتی یەک کەسی بەڕێوەدەبرێت. موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان ٢٣ ساڵە، بەڕێز هامیلی یڵدرم، بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و بەڕێز وەیسی ئایتاشیش ٧ ساڵە لە دورگەکە لەنێو دۆخێکی سەختدایە کە ئێمەی پێی دەڵێین ' سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی' لە دۆخێکی نایاسایی گۆشەگیریدا دەستگیرکراون.

 مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکان و مافی چاوپێکەوتن لەڕێگەی تەلەفۆنەوە و لەڕێگەی نامە و فاکس و لەهەر حاڵەتێکدا کە لە دەستوور، پەیماننامە و یاسای نێودەوڵەتدا هەیە لە ئێستادا راگیراون. بەکورتی و کورمانجی؛ لەو ڕۆژەوەی کە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی دامەزرا، ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک پێشێل کراون.

 لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە ئێمە ئاگاداری دۆخی موەکیلەکانمان نین کە لە دوورگەکە دەستگیرکراون. بەم بۆنەیەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی و مەرجەکانی دەستگیرکردن و نەخۆشی و پێشهاتەکان و بارودۆخی یاسایی و باوەریەکانی دیکە نین. ئایا دۆخی ماددی و مەعنەوی موەکیلەکانمان بەتەواوی پارێزراوە یان نا ئێمە گومانمان لێی هەیە.

بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٦دا باری نائاسایی راگەیەنراوە و دوای ئەوە بڕیاری یاسایی لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی شێوازی بەڕێوەبردنی نوێ لەژێر فشار و زۆرداریدا لە زۆربەی بوارەکاندا وەک یاسایی و سیاسی و ئیداری بەم شێوەیە وەک پێش ساڵی ٢٠٢١ ساڵێک بوو کە هیچ ئاسایشێکی یاسایی نەبوو و هیچ دیدێکی یاسایی نەبوو و هاوکات میکانیزمەکانی پێداچوونەوەی یاسایی بێ سوود بوون.

٢.گۆشەگیری و دۆخی نائاگاداری

تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ پارێزەران و خانەوادەکان هەموو هەفتەیەک بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و مویلەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدە، بە نوسراوی فەرمی سەردانی داواکاری کۆماری بۆردە و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کردووە. هەروەها بە ڕێک و پێکی داواکراوە کە لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسە لەسەر موەکیلەکانمان بکرێت. بە هیچ شێوەیەک وڵامی ٧١ سەردانی ساڵی ٢٠٢١ی پارێزەری تایبەتی بەڕێز ئۆجالان و خانەوادەکان و موەکیلەکان نەدراوە، رووبەروو چاوپێکەوتن بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خانەوادەکان نەکراوە. وڵامی سەردانە تایبەتەکانی لە رۆژانی جەژندا نەدراوە. ٢٠٢ سەردانی پارێزەران کە سەردانی هەردوو دەزگایان کردووە بێ وڵام ماوەتەوە و هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پارێزەران قبوڵ نەکراوە. بەلام بەپێی خاڵی ٥٩ی یاسای ژمارە ٥٢٧٥، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران لە کاتژمێرە ئاساییەکاندا لە هەفتەیەکدا پینج رۆژ هەیە. بەپێی خاڵی ٢٥مین مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران لە کاتژمیرەکانی ئاساییدا لە هەفتەیەدا پێنج رۆژ هەیە. بەپێی خاڵی ٢٥ی دەستور ژمارە ٥٢٧٥ رژێمی ئینفازی قورس کە بە تایبەتی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەرکراوە، پێویستە ١٥ رۆژژ جارێک چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی ئەنجام بدات. بەڵام قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن بە نایاسایی بێوەستان بەردەوام بووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا هیچ چاوپێکەوتنێک لەلایەن خانەوادە و پارێزەران ئەنجام نەدراوە.

 هێشتا قەدەغەکە بەردەوام بوو کە لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢١ بە شەو لەبارەی ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان هەندێک هەواڵ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبوونەوە. بۆیەش لەبارەی تەندروستی، ئاسایش و دۆخی بەڕێز ئۆجالان لەلای خانەوادە، پارێزەر و گەل گۆمانی جددی دروست بوون. بۆ نەهێشتنی ئەو گۆمانانە بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت، خانەوادە و پارێزەران یەکسەر بە دەمی و بە نوسراو داوای چاوپێکەوتنیان کرد. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تاوەکو ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە لەسەر ئەو بانگەشانە بۆ مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادە و پارێزەران، هەموو رۆژێک ٩ جار سەردانی دەزگاکان کراوە، بەلام بە هیچ شێوەیەک وڵامیان نەدراوەتەوە.

 لەلایەن بەڕێوەبەری زینداکە کە رێگریکرا سەردانی رووبەروو بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت خانەوادەکان ئاگادارکرانەوە کە سەردانی داواکاری گشتی ئەو شارانە بکەن کە لێی دەژین. لە قسەکردنی بە تەلەفۆن کە پلانکرا لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا ئەنجام بدرێت، براکەی بەڕێز ئۆجالان ٣ بۆ ٤ خولەک قسەی کرد، بەڵام رێگە نەدرا قسەکردن بە تەلەفۆن بەردەوام بێت. قسەکردن بە تەلەفۆن لەگەڵ بەڕێز هامیلی یڵدرم زۆر درێژ نەبوو. راگەیەنرا کە بەڕێز عومەر کۆنار و وەیسی ئاکتاش دۆخی گۆشەگیریان شەرمەزار کردووە و قسەکردنیان بە تەلەفۆنیان قبوڵ نەکردووە، بۆیەش چاوپێکەوتن ئەنجام نەدراوە.

بەڕێز ئۆجەلان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیی کورتدا ڕایگەیاند کە دۆخی گۆشەگیریی ئێستا قبوڵنەکراوە و داوای کرد کە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران جێبەجێ بکرێت و بانگهێشتکردنی بەرپرسانی ئەم دۆخەی کرد کە بە پێی یاسا بجووڵێنەوە و یاساکان جێبەجێ بکرێت.

بەڵام چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکە دوای چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی کە زۆر کەم بووە، بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی دروست نەبووە. وڵامی هیچ سەردانێک نادەنەوە کە پارێزەران ئەنجامی دەدەکن و رێگە نادەن بە تەلەفۆنیش چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت.

 ٣.بە کورتی و کورمانجی بارودۆخی ئێستای زیندانی ئیمڕالی

لەبارەی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان:

* لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە تاوەکو ئیستا لە زیندانی ئیمڕالی لە زیندانی تاکەکەسیدا بە تەنها راگیراوە.

*دە ساڵی یەکەم بە تەنها لەو زیندانەدا بوو. دواتر لە هەفتەیەکدا ٢٣ کاتژمێر، کۆتایی هەفتە ٢٤ کاتژمێر بە تەنها هێلراوەتەوە.

*١٢ ساڵی یەکەم مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران لە هەفتەیەکدا رۆژێک (کاتژمێرێک) سنوردارکرا، بەڵام مافە سنوردارکراوەکە دواتر ئاستەنگکرا.

*لە ٢٧ی تەموزی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا ١١ ساڵ لە مانگی ئایار – تاوەکو تەموزی ٢٠١٩ پیةج جار چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدراوە. دوایین چاوپێکەوتنی ئەو پێنج چاوپێکەوتنە لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا بووە.

*لەساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا بە تەنها ٥ جار چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکان ئەنجامدراوە.

*دوایین چاوپێکەوتنی رووبەروو لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠دا لەگەڵ براکەیدا ئەنجامدراوە.

* لە یەکم رۆژەوە تاوەکو ئێستا ٢٧ی نیسان و ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا بە گشتی دوو جار بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن ئەنجامداوە.

*کۆتا چاوپێکەوتن ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ ماوەیەکی کەم بووە کە لە ناوەڕاستدا بڕاوە و بەردەوامی بە پەیوەندی تەلەفۆنی نەدراوە. لەو رۆژەوە هیچ زانیاریەک لەبارەی بەڕێز ئۆجالان نییە.

لەبارەی بەڕێز هامیلی یڵدرم:

*لە مانگی ئایاری ٢٠١٥ەوە کە بۆ دوورگەی ئیمڕالی براوە، رێگەی نەدراوە بە تەلەفۆن لەگەڵ پارێزەرانیدا قسە بکات.

*لەماوەی هەوت ساڵدا بە تەنها توانیویەتی دوو جار چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بکات.

*دوا چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩دا بوو.

*جارێکی دیکە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا و جارێکیش لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١دا دووڤار چاوپێکەوتن بە تەلەفۆن ئەنجامدراوە.

*لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە.

سەبارەت بە بەڕێز عومەر حەیری کۆنار،

*لە ١٦-١٧ی ئازاری ٢٠١٥ەوە کە هێنرایە دوورگەی ئیمرالی، هەرگیز ڕێگەی پێنەدراوە لەگەڵ پارێزەرەکانی چاوپێکەوتن بکات.

*لە ماوەی حەوت ساڵدا، تەنیا سێ جار توانیویەتی لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتن بکات

* دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ بەڕێوەچوو.

*دوای ئەوەی کە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢دا هێنرایە دوورگەی ئیمراڵی بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بە تەنها جارێک رێگەی پێدراوە بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن بکات.

* خانەوادەکەی ئاگادارکراونەتەوە کە کۆنار نەیویستووە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠دا بە تەلەفۆن قسە بکات.

*ئێمە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ەوە ئاگاداری دۆخیی نین.

سەبارەت بە بەڕێز وەیسی ئاکتاش:

*لە ١٦ و ١٧ی ئازاری ٢٠١٥ەوە کاتێک هێنرایە دوورگەی ئیمرالی، هەرگیز ڕێگەی پێنەدرا لەگەڵ پارێزەرەکانی چآوپێکەوتن ئەنجام بدات

*تەنها سێ جار لە حەوت ساڵدا ڕێگەی پێدراوە کە لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتن بکات.

* دواین چاوپێکەوتنی لەگەڵ خانەوادەکەی لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠دا بووە.

*لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا، تەنها جارێک دەرفەتی پێدراوە کە بە تەلەفۆن قسە بکات ئەویش نەخۆشی کۆرۆنا وەک بیانوو پیشاندراوە.

* خانەوادەکەی لەلایەن داواکاری گشتیەوە ئاگادارکراونەتەوە کە بە تەلەفۆن کقسە ناکات، لەسەر ئەو بنەمایەی کە ناڕەزایی دەربڕیوە لەبەرانبەر دۆخی گۆشەگیری.

* لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ەوە زانیاریمان لەسەر دۆخیی نییە.

٤.ئەو سەردانانەی کە بۆ دادگا ئەنجامدراون و بریارەکانی قەدەغەکردن کە بە نایاسایی و بەدزیەوە ئەنجامدراون

دوای ئەوەی سەردانەکان بۆ چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران بۆ داواکاری کۆماری بوردا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی بێ ئەنجام مان، لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١دا سەردانی دادگای ئینفازی بورسا کراوە. لەو سەردانانەدا ئەم جۆرە داواکاریانە کراوە: "پێویستە مافی سەردانکردنی پارێزەران و خانەوادەکان بدرێت و بەربەستەکان بۆ گەیشتن بە دۆسیەکان لەلایەن پارێزەران لاببرێت و داواکارییەکانی پارێزەران و بنەمای ناساندن جێبەجێ بکرێت، بەپێی پێناسەی یاسایی دەبێت مافی قسەکردن بە تەلەفۆن بدرێت بەڵام بەڵام داواکاریەکان لە رۆژێکدا رەتکرانەوە.  لە ئەنجامی ئەم داواکارییەدا ئاگادار بووین کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا سزای دیسیپلین بۆ سەردانی خانەوادەکان سەپێندراوە. داواکارییەکانی وەک سەردانی خانەوادە و سەردانی پارێزەران و بەکارهێنانی تەواوی مافەکانی ئاگادارکردنەوە بە بیانوی سزای دیسیپلین رەتکراونەتەوە. بەڵام بەو شەرتەی کە سزای دیسیپلین بەپێی یاساش بێت، پێویستە تاوەکو ماوەیەکی دیارکراو سەردانەکان سنوردار بکرێن.

لەگەڵ ئەوەی هەموارکردنەوەی یاساکە بەم شێوەیەیە، داواکاری سەردانی پارێزەران لەنێو سەرداندا جێبەجێکراوە، بێ ئەوەی هۆکارێکی یاسایی هەبێت، بە بیانوی 'سزای دیسیپلین' سەردانەکان رەتکراون. داواکاری سەردانی پارێزەران بە تەنها لە مەرجەکانی خاڵی ٥٩مینی ژمارە ٥٢٧٥دا جێبەجێ دەکرێن و پێویستە بە بریاری دادگا بێت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێت. بەڵام بە بیانوی سزای دیسیپلین بە نایاسایی ئەو کارە کراوە و بە ئاشکرا یاساکان پێشێلکراون. بە شێوەیەک کە وای لێهاتووە، یاسا لەژێر مەرجی دیاریکراو بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لە گەڵ پارێزەران و زیندانیان دەدرت. لە ئیمڕالیش مافی چاوپێکەوتنی کەسی لەگەڵ پارێزەران بە تەواوی قەدەغە کراوە.

 بۆ داواکاری چاوپێکەوتنی خانەوادەکان، لە سەردانی دەستەی دیسیپلینی ئیمڕالیدا سەیری یاساییبوونی سزای دیسیپلینەکە نەکراوە. بە پێویستە نەبینراوە کە بە چاوێکی یاسایی چاوی پێدابخشێنرێت.

 هەروەها ٦ مانگ بەسەر بڕیاری قەدەغەی رگەیاندن بەسەر ٦ مانگدا تێپەڕیوە کە لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ بۆ قەدەغەکردنی مافی قسەکردن بە تەلەفۆن تێپەڕێەوە. سەرەتا خالی ٤٢مینی یاسای ئینفاز بە ژمارەی ٥٢٧٥ بە هیچ شێوەیەک خالێکی یاسایی نییە کە لە ٣ مانگ زیاتر مافی راگەیاندنی تەلەفۆنی قەدەغە بکرێت. بۆ ئەوەی تانەی لێبدرێت سەردانی دادگای ئینفاز کراوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک وڵامی نەبووە. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورد بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن ئەنجامدرا ئێمە زۆر هەوڵیامندا کە خۆمان بگەیەنینە موەکیلەکانمان و خانەوادەکان بتوانن سەردان بکەن یاخود بە تەلەفۆن قسە بکەن. دوای ئەوەی سەردانەکانمان بۆ داواکاری گشتی بورسە و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕای بۆ چاوپێکەوتنی پارێزەران و خانەوادەکان بێوڵام مانەوە و هیچ وڵامێکی نامەکان نەدرایەوە کە ماوە ماوە بۆ ئیمڕالی دەنێردران، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ جارێکی دیکە سەردانی دادگای ئینفازی بورسەمان کرد. لە سەردانەکەدا رامانگەیاند کە موەکیلەان بە کردەوە نایاساییەکان بە بڕیاری بەڕێوەبەری زیندان و دادگا لە یاساکان ناتوانن سوود وەربگرن کە ئەوانیش 'سەردانی پارێزەران و خانەوادەکان، مافی تەلەفۆن و گەیاندنی نامە و پێداویستیەکانە و پەیوەندی و ئاگاداربوون لەسەر دۆخی دەرەوە. راگەیەنرا کە ئاستەنگرکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ دەرەوە بە تەواوی لە هەمانکاتدا و بێوەسران لەدژی یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەییە، نامرۆڤانەیە و مامەڵەیەکی خراپە. دۆخێکی بەم شێوەیەی گۆشەگیری بە واتای زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی تاکەکەسیدا دێت. بەپێی ىڕیارەکانی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و چآودیریەکان سی پی ری راستەوخۆ لەبارەی دۆخی ئیمڕالی دەرکەوتووە کە دۆخەکە 'incommunicado' یە. راگرتن بەم شێوەیە کە هیچ پەیوەندیەک لەگەڵ دەرەوەدا نییە، بۆیە خانەوادەکانم هاوڕێ و پارێزەران ناتوانن بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیان لەگەڵدا دروست بکەن. ئەم شێوەیەی زیندانیکردن و بەتەنها هێشتنیان لەنێو دەستی بەڕێوەبەری زیندان، نیشانەی پێشێلکاری یاساکانە.

  لەم بارەیەوە باسی ئەوەکراوە کە پێویستە زیندانەکان بەپێی یاساکان بەڕێوەببرێن، خزمەتی ئینفاز بەپێی شکۆی مرۆڤ و مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ بێت و کردەوە نایاساییەکان لەم رووەوە هەموویان کۆتاییان پێبهێنرێت. لێکۆلینەوە و داواکاری و سکاڵاکان هەرچەندە لە چوارچێوەی ئەرکی دادگای ئینفازە بەڵام سەرلەنوێ داواکاری پارێزەران رەتکراونەتەوە. زانراوە کە لەبارەی رەکردنی سەردانەکان و بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەدا، دوو بڕیاری قەدەغەکردنی جیاواز دەرکراون. بەپێی ئەوەش زانرا کە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ لەلایەن دەستەی دیسیپلینی ئیمڕالی سزای ٣ مانگی قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی خانەوادەکان دراوە. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دادگای ئینفازی بورسە بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەران بۆ ماوەی شەش مانگ داوە.

 لەسەر ئەوەش داواکاری بۆ هەڵگرتنی قەدەغەکردنی سەردانی پارێزەر و خانەوادەکان بە بڕیاری دەستەی دیسیپلین، لەگەڵ ئەوەی پارێزەران بڕیارەکەیان لە رووی یاساییەوە شیکردووەتەوە و لێکۆلنەوەی دۆسیەیەکانیان پێشکەشکردووە، بەڵام بە هەندێک بیانوی نایاسایی رەتکراوەتەوە. چاوپێکەوتنی هەموو موەکیلەکان بە ڕێ و ڕێبازی نایاسایی لەگەڵ پارێزەرەکان رەتکراونەتەوە. رێگە نادرێت پشتگریی یاسایی بەدەست بهێنن بێ وەرگرتنی سکاڵای پارێزەران راگەیەنراوە کە سزای دیسیپلین مسۆگەرکراوە. بە تایبەتی لەدژی کردەوەی ئیدارەی و داد تاوانی سزاکان بۆ ئاستەنگرکردنی چاوپێکەوتنەکان و بینینی موەکیلەکان ، ٢٤ی بەرفانبار ٢٠٢١ بە داواکاری مسۆگەرکردنی سەردانی دادگای دەستوری بنەڕەتی کراوە. دادگای دەستوری بنەڕەتی هەڵگرتنی هەموو مافەکان، ئاستەنگردنی هەموو پەیوەندیەکانی موەکیلەکان لەگەڵ دەرەوە بە نایاسایی لەقەڵەمداوە و داواکاری مسۆگەری ١٢ی رێبەندانی ٢٠٢٢ی رەت کرد.

 داوا لە دادگای دەستوری بنەڕەتیکراو کە بە زوترین کات کۆتایی بەو دۆخەی ئیمڕالی بهێنرێت و بارودۆخی چاوپێکەوتنی موەکیلەکان و پاریزەران ئاسایی بکرێتەوە. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە بەهۆی دۆخی ‘’incommunicado’’ بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکان بە شێوەیەکی سەخت بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەی داواکاریەکە بۆ کاتێکی کەم و لە زوترین کاتدا بوو، بەڵام ٣١ی ڕێبەرندانی ٢٠٢٢ وڵامی پارێزەران درایەوە.

لەو رۆژەوەی زیندانی ئیمڕالی دروست بووە و تاوەکو ئێستا، پێشێلکاری مافی ئازادی و مافەکانی سەرەتایی لە ئاستی دژی قەدەغەی ئەشکەنجە، بێئەنجام بوون بۆ سەردانەکانی دادگاکان بۆ هەڵگرتنی ئاستەنگیەکان. بەهۆی هەڵویستی دژی ئەرکەکانی یاساییی دیاریکردنی بەڕێوەبردنی زیندانەکە. ئەگەر رەگەزەکانی دەوڵەتی یاسا و ئۆرگانەکانی دەولەتیش بەپێی سیستمی یاسایی بجووڵێنەوە لەبەرانبەر کەسەکان.  هەر بەرپرسێک پێویستە لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەدا بجووڵێنەوە کە بۆر دیاریکراوە. بەهۆی هەستی نەگەتیف پێویستە مافەکان ئاستەنگ نەکرێن. بەپێی پێویست دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئەو نزیکایەتیە نەمێنێت. بەڵام بە داخەوە ، لەگەڵ هەموو سەردانە یاساییەکان، ماف و چوارچێوەکان لە PMMA و دەستوری بنەڕەیتی و یاسایی ژمارەی ٥٢٧٥دا کە بەڕێز ئۆجالان و موەکیلەکانی دیکەش دەگرێتەوە، جێبەجێ ناکرێت. بە دەستی دادگاکان رێگری دەکرێت و ئەنجام بەدەستناهێنرێت. بەڵام ئەوەش تاوانە لە جێگەی بڕیاری دەستوری بنەڕەتی و یاساکان، بەپێی کات و کەسەکان هەڵسوکەوت بکرێت.

 بەو بۆنەیە لەبارەی هەموو ئەو دادوەر و بەرپرسانەی لە سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالیدا لەدژی یاسا دەجووڵێنەوە، ٢٢ی بەفرانباری ٢٠٢١ دەستەی دادوەران و داوکاری گشتی، ٢٧ی بەفرانباری ٢٠٢١ لە داواکاری کۆماری بورسا بانگەوازی تاوانکراوە. هێشتا هیچ گەشەپێدانێک دروست نەبوو بۆ بانگەوازی تاوان. بەهۆی ئەگەری کردنی تاوان، ئاستەنگکردنی بەکارهێنانی ماف کە لە خاڵی ٢٩٨دا هەموارکراوەتەوە و بەکارهێنانی ئەرکی خۆیان بۆ خراپی کە ئەویش لە خاڵی ٢٦٧ی یاسای سزاکانی ژمارە ٥٢٣٧دا هاتووە.
ف.ق