جومالی یڵدرمی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ له‌و كاته‌یدا له كرشه‌هیر له زانكۆ خوێندكار بوو، ده‌ستگیر كرا و سزای نۆ ماڵ و شه‌ش مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له زیندانی جۆری تی ژماره یه‌كی ئافیۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینی به رووتکراوەیی و سه‌رژمێری كردن به سه‌ر پێوه‌ی قه‌بوڵ نه‌كردبوو، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا. یڵدرم باسی له‌وه‌كرد، كه ژیانی پارێزراو نییه.
یڵدرم له 28ی كانونی یه‌كه‌مدا له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد و باسی له پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كرد.
هاجه‌ر یڵدرم خوشكی یڵدرم باسی له‌وه‌كرد، كه ژیانی براكه‌ی پارێزراو نییه.
هاجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌شكه‌نجه و كرده‌وه‌ی خراپ به‌رامبه‌ر به براكه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ڕه‌شی لێده‌كرێت و وتی، " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنین به رووتی و سه‌رژمێری له سه‌ر پێی ره‌تكردبوه‌وه، ئه‌ویان له ژوورێكی تاكه‌كه‌سی سارددا راگرتبوو. دواتر پاسه‌وانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو و پێیان وتبوو، ' تۆ فێربووی كاتی سه‌رژمێری هه‌ڵناستیته سه‌ر پێ، ئێمه ئه‌زانین كه لێر تۆ بكه‌ینه مرۆڤ. تۆ ئه‌زانی كه ئێره هێلانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه؟ لێره كار به پێوه‌ره‌كانی ئێمه ده‌كرێت، ئێمه له ناوت ده‌به‌ین'".
هاجه‌ر یڵدرم روونیشیكرده‌وه، كه براكه‌ی ویستوویه‌نی مافه یاساییه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانی زیندان پێیان وتووه، 'هیچ مافێكی یاساییت نییه، بۆ مه‌گه‌ر ده‌ستوری هه‌میشه‌یی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه تا تۆ مافت هه‌بێت'. هاجه‌ر یڵدرم وتی، " براكه‌م به ته‌له‌فوم پێی وتم، 'هاجه‌ر ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت لێره له‌ناوم ببه‌ن، كاتێك پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ین، ده‌بیستم ده‌ڵێن، 'ئێمه له ناوت ده‌به‌ین'. براكه‌م ده‌ڵێت، كه ژیانی پارێزراو نییه. له ئافیۆن به‌رده‌وام ئه‌شكه‌نجه هه‌یه، به‌ر له دوو مانگ، ده‌ستەکە كۆبویه‌وه، به‌ڵام تائێستاش ئه‌شكه‌نجه به‌رده‌وامه. براكه‌م پێی وتم، 'ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكم به‌سه‌ردا هات، گرتووخانه لێی به‌رپرسه'. داوای لێكردین كه ئێمه له لای داواكاری گشتی سكاڵا تۆمار بكه‌ین".
هاجر یڵدرم وتی، " پێویسته ئه‌شكه‌نجه‌دان له گرتووخانه‌كان كۆتایی پێبهێنرێت. براكه‌م دوو بۆ سێ ساڵی ماوه. با رای گشتیی ئه‌وانه بزانێت".
هاجه‌ر یڵدرم به هۆی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ هه‌روه‌ها سه‌ردانی لقی مێرسینی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده)ی كرد و داوای هاوكاری یاسایی كرد.
ژ.ت