لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکەنە حەسیبە عەبدوڵا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ پەدەکە لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا ڕێکەوتنیان کردوە لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە شێوەی خولاو بێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەکرد: "پەدەکە لە هەرێم لافی کوردایەتی لێدەدات، بەڵام لە کەرکووک شایستە نەتەوەییەکان هەڕاج دەکات و لە هەرێمیش قوتی فەرمانبەران زەوت دەکات."
شایەنی باسە، دوابەدوای یەکلایبوونەوەی دەرنجامی هەڵبژاردنە خۆجییەکانی پارێزگاکانی عێراق، پۆستی پارێزگاری چەندین پارێزگا یەکلایبووەتەوە و دانراون، بەڵام لە پارێزگای کەرکورک بە هۆیی نزیکبوونی ژمارەی کوردسیی لایەنە بەشداربووەکان و فرە پێکهاتەی نەتەوەی لەو شارەدا هێشتا پۆستی پارێزگای کەرکورک دانەنراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە پەدەکە بەم ڕێکەتنانەی لەگەڵ بەرەی تورکمانیدا، بەهێزی و شانسی کوردان بۆ بەدەستهێنانی پارێزگاری ئەوشارە کەمدەکاتەوە.