پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی چاندی ئایدڵ
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ناوەندی چاندی ئایدڵ کە تێیدا گرووپی یۆروم چالاکی تێدا دەکەن و ١٠ کەس دەستگیرکران.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ناوەندی چاندی ئایدڵ کە تێیدا گرووپی یۆروم چالاکی تێدا دەکەن و ١٠ کەس دەستگیرکران.
پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی چاندی ئایدڵ کە گرووپی یۆروم چالاکییەکانی تێدا بەڕێوەدەبات. لە کاتی هەڵکوتانە سەر ناوەندەکە لە ئۆکمەیدانای ئیستەنبوڵ، ١٠ ئەندامی گرووپی یۆروم دەستگیرکران. گروپی یۆروم لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بەو هەڵکوتانەسەرە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "فاشیزمی ئاکەپە جارێکی دیکە ڕووخساری خۆی نیشان دەدات. سوپایەکی هێناوە و هێرش دەکاتە سەر هونەرمەندانی گەل، ئێمە ناترسین"
هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە و ڕاگەیەندراوە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بڕیاری سنووردارکردن لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنەکە دانراوە. ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەم شێوەیەن: "دیلان پۆیراز، ئەسەر چەلیک، ڕیدڤان ئەکباش، سێڤدا کوربان، سەحەر ئەدیگوزێل، ڤیدات دۆگان، باریش یوکسەل، ڕێزان شەنگول، هاکان ئینجی، مەروە کورت".