پەرلەمانتارانی هەدەپەیی لەبەردەم وەزارەتی دادەوە: با پارێزەران بچنە ئیمڕاڵی!

پەرلەمانتارانی هەدەپەیی لە پێناو ئەوەی دیدار لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆش لەبەردەم وەزارەتی داد کۆبوونەوە.

پارتی دیموکراتیکی  گەلان (هەدەپە) بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت، ٢١ی کانونی یەمەک لەبەردەم وەزارەتی داد دەستیان بە چالاکی کرد.

چالاکییەکە بە نۆرە ئەنجام دەدرێت. لە دووەم رۆژدا پەرلەمانتارانی هەدەپە فەلەکناس ئوجا، گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەرپیل کەماڵبەی، دیلان دیرایەت تاشدەمیر، نوران ئیمیر، عەبدوڵا کۆچ، شەڤین جۆشکون و ئەرداڵ ئایدەمیر بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

پەرلەمانتارانی هەدەپە پلاکارد بو نوسراوی "با یاسا لە ئیمراڵی جێبەجێ بکرێت"، "گۆشەگیری تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی"، " نا بۆ شەڕ و گۆشەگیری" و "با پارێزەران بچنە ئیمڕاڵی"یان بەرزکردبووەوە.

پەرلەمانتارانی هەدەپەیی لە ٢١ی کانونی یەکەمەوە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و ئەنجامدانی دیداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەبەردەم وەزارەتی داد دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردبوو.

چالاکییەکە لەبەردەم وەزارەتی داد ماوەنادیار و بە شێوەی بە نۆرە بەردەوامە.

 پەرلەمانتاران هەموو رۆژێک لە کاتێکی دیاریکراودا دەچنە بەردەم وەزارەتەکە.

هـ . ب