"پرسوس بووه‌ سه‌رتای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه‌"

توڵای حاتیمئۆگولاری، په‌رله‌مانتاری ئه‌ده‌نه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵكوژی پرسوس بووه‌ سه‌رتای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه‌ و نابێت مرۆڤ به‌رامبه‌ری بێ هه‌ڵوێست بێت.

توڵای حاتیمئۆگولاری، په‌رله‌مانتاری ئه‌ده‌نه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز، له‌ ٨ه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس، له‌ لێداونێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)، سه‌رنجی بۆ كۆمه‌ڵكوژی، سیاسه‌تی قوتاربوون له‌ سزا و دامه‌زراوه‌ی بوونی فاشیزم ڕاكێشا و جه‌ختیكرده‌وه‌، تاكه‌ ڕێگه‌ له‌ دژی فاشیزم، فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی تێكۆشانی هاوبه‌شه‌.

توڵای حاتیمئۆگولاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌بیركردنی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس به‌واتای له‌بیركردنی ئه‌و زنجیره‌ كۆمه‌ڵكوژیانه‌یه‌، كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی ئاكه‌په‌، كاتێك كه‌ بڕیاری گۆڕینی رژێمی دا، به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵكوژی پرسوس و دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌تی ترس، گوشاری خسته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا. له‌ دوای كۆمه‌ڵكوژی پرسوس زۆر كۆمه‌ڵكوژی دیكه‌ش ئه‌نجام دران، كه‌ ئامانج لێیان ئه‌وه‌ بوو، خه‌ڵك ڕوو له‌ شه‌قامه‌كان نه‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ كۆنه‌بنه‌وه‌ و گه‌شه‌ به‌ به‌رخۆدانی دیموكراتیك نه‌ده‌ن. وه‌ك زنجیره‌یه‌ك كۆمه‌ڵكوژی وابوو، كه‌ پلانی بۆ دانرابوو.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز، سه‌رنجی بۆ قه‌یرانی قووڵی ئابووری له‌ توركیا و بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ری ڕاكێشا و وتی: بۆ نموونه‌ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌، ئه‌گه‌ر به‌ر له‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كی پرسوس ڕوویبدایه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌ندیكاكانی كه‌رتی گواستنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكردایه‌، ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان گه‌وره‌ و به‌رفراوانتر ده‌بوون. ئه‌و حكومه‌ته‌ كه‌ دۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندبوو، دوای هه‌ڵگرتی ئه‌و دۆخه‌ش، له‌ ڕێگه‌ی یاسای سه‌ربازییه‌وه‌ حوكمڕانی كرد، له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركوتكردنی چالاكییه‌ ناڕه‌زاییه‌تیه‌كان و داواكارییه‌ دیموكراسیه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ویستی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بچه‌سپێنێت.

پێویسته‌ له‌ دژی فاشیزم یه‌كبگرین

حاتیمئۆگولاری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ سیاسه‌تی قوتاربوون له‌ سزا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی له‌ توركیا ئه‌نجام ده‌ردرێن، كرد و وتی: ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژیانه‌ و سیاسه‌تی قوتاربوون له‌ سزا، تیكۆشان زیاتر و گه‌شتر بكرێت. كاتێك سه‌یری دۆسیه‌یی ئه‌و دۆزانه‌ ده‌كه‌ین، ده‌بینین چۆن له‌ بن سیستمی سزا نه‌دان و قوتاربوون له‌ سزا و قه‌ڵغانی پاراستن، ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وتیشی: بێگومان ئێمه‌ ناتوانین ئه‌مه‌ قبوڵ بكه‌ین. پێویسته‌ ئێمه‌ نه‌ته‌نیا لێپرسینه‌وه‌ له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به‌ كرده‌وه‌ فاشیسته‌كان، تێكۆشانمان زیاتر بكه‌ین. كاتێك ئه‌و كاره‌ بكه‌ین، به‌ختی سه‌ركه‌وتنمان زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگایه‌.

ژ.ن