پەیوەست بە شەهید کردنی دوردوەوە سەردانی نوسینگەی یاسایی وان کرا
بنەماڵەی سەعیدخان دوردو کە لە ناوچەی سەراڤ وان لە لایەن سوپای تورکەوە شەهید کرا، سەر لە نوسینگەی یاسایی وان درا.
بنەماڵەی سەعیدخان دوردو کە لە ناوچەی سەراڤ وان لە لایەن سوپای تورکەوە شەهید کرا، سەر لە نوسینگەی یاسایی وان درا.
سەعیدخان دوردو کە لە گەڕەکی ئاڤزێرکی لە ناوچەی سەراڤ مەحمودی دەمایەوە، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بە دەستڕێژی گولـلەی زرێپۆشی سوپای تورک شەهید کرا.
لە لێکۆڵینەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی دوردو بڕیاری شاراوە درا. ئەفسەری سوپای تورک Y.A.ی دەستبەسەرکرا، بە تاوانی 'کوشتن بە ئەنقەست' لە ١ی کانوونی دووەم دەستگیرکرا، بەڵام لە دوای هەفتەیەک ئازاد کرا. پارێزەری دوردو تانەی لە بڕیای ئازادکردنی ئەفسەرە بکوژەکە داوە.
بنەماڵەی دوردو بۆ وەرگرتنی پشتگیری یاسایی سەریان لە نوسینگەی یاسایی وان دا. سەردانەکە لە لایەن برای دوردو تارق دوردو ئەنجامدرا. نوسینگەی یاسایی وان ئاماژەی بەوەکرد بۆ ئەوەی پێشێل کارییەکانی مافی ژیان بێ سزا نەمێنێتەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆکەسەکە دەکەن.