راوا: ئازایەتی خوشکەکوردەکانمان ورەمان پێدەبەخشێت
یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی کابول-ئەفغانستان (راوا) رایگەیاند، کە شەڕڤانە ژنەکانی کورد سەرچاوەی ورە و ئیلهامن بۆ ئەوان و لە دژی سیستمی باوکسالاری پەیامێکیان راگەیاند.
یەکێتی ژنانی شۆڕشگێڕی کابول-ئەفغانستان (راوا) رایگەیاند، کە شەڕڤانە ژنەکانی کورد سەرچاوەی ورە و ئیلهامن بۆ ئەوان و لە دژی سیستمی باوکسالاری پەیامێکیان راگەیاند.
یەکێتی ژنانی شۆرشگێڕی کابۆل –ئەفغانستان (راوا) و دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) بە دروشمی 'لە دژی هێرشەکانی پیاوانی هەژموونخواز، ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغانستان و شەنگالداین' لە نێوان ٣ و ١٥ی ئابدا کەمپینێک بەڕێوەدەبەن. ٣ی ئاب ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالە کە لە سەر دەستی داعش ئەنجامدرا و ١٥ی ئابیش دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی ئەفغانستانە لەلایەن تالیبانەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بۆ تێکۆشانی هاوبەش ئەو بابەتانە خرانەڕوو: "ئێمە وەک راوا بە نوێنەرایەتی ژنانی چەوساوەی ئەفغانستان سپاسی رێکخراوی کەژەکە دەکەین کە لە دژوارترین رۆژەکاندا لەگەڵمان بوون و دەنگی ئێمەیان گەیاندبوو. لەماوەی شەڕ، تاوان و هێرشەکاندا کە زیاتر لە نیوسەدەیە لە ئەفغانساتان بەردەوامە، ژنان گەورەترین قوربانی سیاسەتەکانی سەرمایەداری و بناژۆخوازانی ئیسلامین، بەڵام سەرباری هەموو ئەو ئازارانەش درێژە بە تێکۆشانی قارەمامانەی خۆیان دەدەن و دەستبەرداری نابن. ئەمریکا کە وەک وڵاتێکی داگیرکەر تەنیا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی، خوێنی ئێمەی ئەفغانی بەلای ئەوانەوە هیچ بەهایەکی نییە.
ئێمەی ژنانی ئەفغانی بەردەوام ورە و ئیلهاممان لە بوێری و ئازایەتی خوشکە کوردەکانمان وەرگرتووە. شەڕڤانانی ژنی ئێرانی سەررەڕای ئەوەی لە زیندانەکانی رژێمی 'ویلایەتی فەقیهـ' گولـلەباران کران، ئەشکەنجەدران و کوژران بەڵام پێداگرانە دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و درێژە بە خۆپاراستن دەدەن. ژنانی کوردی ئازا بە تێکۆشانی چەکدارانەی خۆیان بەرامبەر بە داعش و لایەنگرانی، بە هەموو جیهانیان نیشندا کە رێگەی رزگاربوون لە چنگ داعش خاوەندارییە لە بەرخودان.
رێکخراوە کوردیەکان لە بەرامبەر گەورەترین هێرشەکانی دوژمنان لە ناوخۆ و دەرەوەش بە بوێرییەکی گەورەوە لەسەر ئەرکی خۆیان بەردەوامن. ئەرکی ئێمەیە وەک ژنانی چەوساوە لە دژی ئیمپریاڵیزم و کلکە ئایینییەکانی یەکبگرین. ئەو کاتە دەتوانین کۆمەڵگاکەمان بەرەو دیموکراسی لەسەر بنەمای یەکسانی، دادپەروەری و شایەستەبوون ببەین. بژی یەکێتیی ژنانی رەنجدەر و تێکۆشەر لەسەرتاسەری جیهان".
هـ . ب