رێپێوانی درێژمه‌ودای ئه‌مساڵ له فه‌رنسا ئه‌نجام ده‌درێت
رێپێوانی درێژمه‌ودا هه‌ر هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام ده‌درێت به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی كورد له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی‘ له نێوان 6-11ی شوباتدا له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت.
رێپێوانی درێژمه‌ودا هه‌ر هه‌موو ساڵێك ئه‌نجام ده‌درێت به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی كورد له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی‘ له نێوان 6-11ی شوباتدا له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ (ته‌جه‌شه/ TCŞ) و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر (تێكۆژن/ TêkoJIN) هه‌موو ساڵێك له ئه‌وروپا به داواكاری ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانی درێژمه‌ودا ئه‌نجام ده‌درێت. رێپێوانه‌كه ئه‌مساڵ له نێوان 6-11ی شوبات له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت. رێپێوان له شاری سیهرێنتزی فه‌ره‌نساوه تا ستراسبورگ به دروشمی "به ویستی پته‌وی گه‌نجان ئێمه رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین" پێكدێت.
رێپێوانی درێژمه‌ودا به پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه به‌رده‌وامه. رێپێوانی درێژمه‌ودا ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی وه‌رن بۆ جه‌نگی ئازادی‘ سازده‌كرێت.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری بانگه‌وازی ئاراسته‌ی گه‌نجانی كورد، ئینته‌رناسیۆنالیست كرد به‌شداری له رێپێوانی درێژمه‌ودا به دروشمی "به ویستی گه‌نجانی ئاپۆیی ئێمه رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین بكه‌ن" بكه‌ن.
ده‌سته‌ی ئاماده‌كار رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌موو گه‌نجانی ئه‌وروپا بزانن كات كاتی ئه‌وه‌یه كه لێپێچینه‌وه له توركی پاكتاوكه‌ری فاشیست بكه‌ن. كات كاتی ئه‌وه‌یه كه له‌ناوچوونی مێژوویی نیشانی داگیركاری تورك بده‌ین، كه به دژوارترین قۆناغی مێژوودا ده‌ژی. كات كاتی ئه‌وه‌یه كه به رۆحی رێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ژیانی شكۆمه‌ندانه و به‌شه‌ره‌فانه‌ی فێری گه‌نجانی كوردستان كرد، خۆڕاگری بكه‌ن و چالاك ببن. كاك كاتی ئه‌وه‌یه كه گه‌نجانی گیانبازی كوردستان خاكی كوردستان له پۆستاڵی داگیركه‌ران پاكبكه‌نه‌وه. داگیركه‌ری و فاشیزم له كوێ بێت گه‌نجانی كوردستانیش له‌وێ ده‌بن و تا سه‌ربه‌زی خۆڕاگری ده‌كه‌ن.
چالاكیه‌ك كه ئێمه به رۆحی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕی جه‌نگی خابور و ههڵۆكانی زاگرۆس ده‌یكه‌ین، ئێمه جارێكی تر رایده‌گه‌یه‌نین و ئه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاش ده‌بێته په‌یام كه هاوكاری سه‌ربازی، سیاسی، ئابورییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست هه‌یه. ئێمه گه‌نجانی كورد و ئینته‌رناسیۆنالیست یه‌كده‌گرین، ئێمه له دژی سه‌رمایه‌داری، فاشیزم و داگیركاری به‌رخودانی گه‌وره ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنین. دواتر له زانیارییه‌كان له باره‌ی به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه".
هـ . ب