ساڵێک لەپێش OPCW: تێکۆشان تا کۆتایی بەردەوامە

خۆشناو عەتا، ساڵێکە لەبەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی (OPCW) تێدەکۆشێت، بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بارەگای  (OPCW) لە لاهای خوێنرایەوە. ئەندامی کەنەکە زوبێر ئایدار و نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئەوروپا عەبدولکەریم عومەر ئامادەبوون.

خۆشناو عەتا سەرەتا باسی لەوە کرد، ٣٥٩ ڕۆژە لەبەردەم  (OPCW) وەستاوە و گوتی: "لە ٥ ئابی ٢٠٢٢ ـەوە، لەبەردەم  (OPCW) ناڕەزایەتی دەردەبڕم، سەرنجەکانم خستەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن سوپای تورکەوە".

عەتا گوتی: "هیوامان هەبوو، ویستمان چاوپێکەوتمان هەبێت، بەڵام ڕووینەدا. هەموو ئومێدمان بە گەلەکەمان بوو، خاوەندارێتیکردن پێکهات".

خۆشناو ئاماژەی بەوە کرد هەردوو خوارزاکەی گوڵبرین عەتا و میهرەبان عەتا بە هێرشی چەکی کیمایی دەوڵەتی تورک شەهیدبوون، بۆیە لەبەردەم  (OPCW) چالاکی ئەنجامدا.

پاشان بە زمانی کورد و ئینگلیزی ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە؛ ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرە بوو:

"ئەمڕۆ ٣٥٩ ڕۆژە لەپێش (OPCW) وەستاوم. (OPCW) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە دژی چەکی کیمیایی و بارەگاکەی لە لاهایە. واتە زۆر گرنگە بۆ هەموو وڵاتانی ئەوروپا و جیهان. لە ٥ ی ئابی ساڵی ڕابردووەوە، هەموو ڕۆژێک لەوێم، تا سەرنجی خەڵک ڕابکێشم بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمایی و قەدەغەکراو لەلایەن سوپای تورکەوە.

چەند ساڵێکی پێچوو تا وێنەی جەستە سوتاوەکان بە کیمیایی و گاز بڵاوبێتەوە، تیشک دەخاتە سەر تاوانەکانی سوپای تورک.

خوارزاکانم، دوو کچی کورد، بە چەکی کیمایی سوپای تورک شەهیدبوون. جەستەکەنیان بەڵگەیە.

چەندین بەڵگەی پشتڕاستکراو هەن، بەهۆیەوە دەبوو (OPCW) بەگوێرەی ئەرک و بەرپرسیاری و یاساکانی لێپرسینەوە بکات.

ئیفادەی شایەتحاڵەکان و هەزاران بەڵگە هەن. هەروەها ڕێکخراوێکی سەربەخۆی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ڕێکخراوێکی پزیشکی نێودەوڵەتی دژی شەڕی ئەتۆمی، لێکۆڵینەوەیەکی وردی خستەڕوو.

بەڵام (OPCW) ڕایگەیاند، ئەگەر دەوڵەتێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا نەکات، ناتوانێت لێکۆڵینەوە لە پرسی بەکارهێنانی چەکی کیمایی بکات. واتە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کورد مافی پاراستنیان لە چەکی کیمیایی نییە، چونکە خاوەنی ناسنامە نین.

ئەمە چ پرسیارێک لە مێشکت دروست دەکات؟

ئەمڕۆ پاش ساڵێک، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەم ڕادەگەیەنم. مانای کۆتاییهاتنی هەوڵەکانم نییە. ئێوە لێرەن. ئەم بڕیارەم دا پاش ئەوەی ڕاستی (OPCW) م بۆ دەرکەوت، بینیم بێدەنگییەکەی تەنها مافی کورد پێشێل ناکات بۆ پاراستنی لە چەکی کیمایی، بەڵکو بەها و دەسکەوتەکانی گەلی ئەوروپاش پێشێل دەکات. لێرەوە، ئەرکەکەم ئێوە دەکەم.

ئەو شێوەی (OPCW) تێیدا چاودەپۆشێت لە بەکارهێنانی چەکی کیمایی و ئەم تاوانە مرۆییە، مەترسییەکی مەزنە. دڵسۆز نەبوون بەرامبەر پێوەرەکانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان.

عندما يمكن قتل الأكراد بالغاز ، فإن تصرفات منظمة حظر الأسلحة الكيميائية ستكون كارثة لشعوب العالم غدًا. تذكر كيف تم في الحربين العالميتين الأولى والثانية شم رائحة الغازات السامة على الخنادق ودمرت مدن أوروبا.

ئەگەر (OPCW) وەڵامی بانگەوازەکانی لێپرسینەوەی بدایەتەوە و ئەرکەکەی بەجێ بگەیاندایە، ئەوکات خزمەکانی من و قوربانیانی تر دەپارێزران، بێدەنگی (OPCW) و یەکێتی ئەوروپی و نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڵگەیە بۆ شکستی دیموکراسی و پاشەڕۆژی ئاشتی.

هەروەها ئەرکی تۆیە مەترسی ئەم بێدەنگیە ببینی و سەرکردەکانی دەوڵەتەکانتان ناچاربکەن بە پاراستنی بەهاکان. دەتوانن لەڕێگەی نوێنەرەکانتانەوە ئەم پرسە بەرزبکەنەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.

نەبوونی لێپرسینەوە لەلایەن (OPCW)، دەریدەخات نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارە، دەریدەخات هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ وەستاندنی تیرۆری کیمیایی بێجگە لە هۆشیاکردنەوەی جەماوەر.

سەدام حوسێن لە هەشتاکاندا هەڵەبجەی کیمایاباران کرد، دەیان ساڵی پێچوو تا دادپەروەری بەدیهات. بەهیواین دامەزراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێدەنگ نەبن بەرامبەر تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی کە لە سەدەی بیستەم دژی کوردان جێبەجێ دەکرێت".