سەبارەت بە گۆشەگیری بانگەواز لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا کرا

"کەمپینی سەندیکای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەپەلەی سازدا لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپی سەبارەت بە گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازکرا بۆ جووڵەی بەپەلە لەپێناو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری.

"کەمپینی سەندیکای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کە بارەگاکەی لە ئینگلتەرایە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپی لە برۆکسل سەبارەت بە گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ڕێکخەرانی ئاماژەیان بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسییە و دوو ساڵە هەواڵی نییە. دووپاتیان کردەوە، ئەوان نیگەرانن سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. بەهۆی پێ نەدانی هیچ زانیارییەک لەلایەن (سی. پی. تی.) سەر بە پەرلەمانی ئەوروپی و لەپێناو کۆتایهێنان بەم ڕەوشە ترسناکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەپەلە بەسترا.

لە ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییەکەدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و یاسای نێودەوڵەتی پەیوەست بەو حاڵەتە باسکرا.

لەبەردەم پەرلەمان و لە گۆرەپانی لۆکسەمبۆرگ، لافیتەیەکی گەورە بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا دەیان کەس پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە. نوێنەرانی کەمپینەکە لە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بەشداربوون، بانگەوازیان لە یەكێتی ئەوروپی و (سی. پی. تی.) کرد دەست بە جووڵە بکەن. هەروەها لە گردبوونەوەکەدا نوێنەرانی کەنەکە و کۆنگرەی گەل و نوێنەر و ئەندامانی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بەشداربوون.

گۆشەگیری پێچەوانەوەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤە

نوێنەری ئێشکگرتنی بەردەوام لەپێناو عەبدوڵا ئۆجالان، نوسەر سارە گلین، ئاماژەی بەوە کرد هەر لە سەرەتای ڕفاندنییەوە لە ساڵی ١٩٩٩، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆربەی کاتەکانی لە گۆشەگیری بەسەر بردووە و ئاماژەی کرد بە ڕەوشی گۆشەگیرییەکەی. باسی لەوە کرد، دوو ساڵە هیچ پەیوەندییەکی نەبووە لەگەڵ پارێزەرەکانی، گوتی: "گۆشەگیری پێچەوانەی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتییە"، هەروەها تیشکی خستە سەر پەیماننامەی لۆزان لە ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا کە بووە هۆی چەندین کێشە و قەیران، جەختی کردەوە، بەبێ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرێکی دیموکراتیک و ئاشتییانە بۆ پرسی گەلی کورد نادۆزرێتەوە.

گۆشەگیری قبووڵ ناکرێت

سیمون دوبینس بەڕێوەبەری نێونەتەوەیی سەندیکای Unite the Union (UNITE) لە ئینگلتەرا باسی لەوە کرد مرۆڤ ناتوانێت بچێتە دیداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە دوایین سەردانی (سی. پی. تی.) داوای کرد زانیاریان پێ ببەخشن.  

دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری هیچ بناغەیەکی یاسایی نییە، بانگەوازی لە یەکێتی ئەوروپی و (سی. پی. تی.) کرد بەپەلە دەست بە جووڵە بکەن و زانیارییەکان بخەنە بەردەست. جەختی لەوە کردەوە، دەستبەسەرکردنی لەم جۆرەی بەندکراوان قبووڵ نییە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد.

لە ئیتاڵیاوە، ئەنتۆنیۆ ئامۆرسۆ بەناوی یەکێتی گەل (CUP)، ئاماژەی کرد بە گرنگی ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیە و گرنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ململانێیەکان.

مایکیلا ئەریکالی، پارێزەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و پشکنین لەپێناو دیموکراسی (CRED)، ڕەخنەی لە کەمتەرخەمی  (سی. پی. تی.) گرت. سەبارەت بە کار و ڕۆڵی (سی. پی. تی.)، پرسی: "چ بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان دێت؟".

هەر لە ئیتاڵیاوە، سەرۆکی شارەوانی هەشتەمی ڕۆما ئامادیۆ سیاکینێری باسی لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، بانگەوازی لە ئیتاڵیا و یەکێتی ئەوروپی کرد فشاربکەن بۆ باشکردنی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لورا دی بۆنفیلس لە دامەزراوەی (ARCI) لە برۆکسل ڕایگەیاند، ئەوان لە ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پرسیوە و داوایانکردووە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ڕابگیرێن.

نوێنەری پارتی (LAB) لە باسک، ڤیسێنتی خۆسێ ڕیکۆندۆ، دووپاتی کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زامنی چارەسەر دیموکراتیک و ئاشتیانەیە بۆ پرسی کورد.

مایک ئارنۆت، سەرۆکی یەکێتی سەندیکا کرێکارییەکانی سکۆتلەندا (STUC)، هاوپشتی ڕاگەیاند لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد و گوتی: "ماندێلا دەیتوانی بنەمالەکەی ببینێت، هەمان شت بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەخوازین". ئارنۆت ئاماژەی کرد بە دوایین سەردانی (سی. پی. تی.) و گوتی: "دەمانەوێت زانیاریمان دەسبکەوێت دەربارەی عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکەی و گەلی کورد".

پەرلەمانتاری سکۆتلەندی، ڕۆزا ساڵەح، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ ساڵە لە گۆشەگیریدا دەژی، ئەمەش پێشێلکاری ڕوونی مافەکانی مرۆڤە، ئەمە "پرسی مافەکانی مرۆڤە" بانگەوازی لە پەرلەمانی ئەوروپی کرد فشار بکەنە سەر حکومەتی تورکی.

وتاربێژان بە چەند داواکارییەک کۆتاییان بە قسەکانیان هێنا:

سنوورێک دابنرێت بۆ گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پێویستە شەڕی دژی سوریا/ڕۆژئاوا ڕابگیرێت.

هەروەها ڕێکخراوەکانی بەشداربوونی کۆنگرەکە، ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. جەختیان لەوە کردەوە، ٢٩ مانگە هیچ هەواڵێک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە، دەڵێن: "زانراوە، عەبدوڵا ئۆجالان نامەی هەڕەشەی بێ ناونیشانی پێگەیشتووە لە ئیدارەی زیندانی ئیمراڵییەوە. دەگوترێت هەڕەشەی کوشتن دەگرنەخۆ. ئێمە نیگەرانین سەبارەت بە سەلامەتی و تەندروستی وی، پاش ئەم تۆمەتە جدییانە".

هەروەها ڕوونیان کردەوە، لە ١٨ ی تەمموزەوە "سزای دیسپلین"ی نوێ بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تردا سەپێنراوە، گوتیان: "ئەم سزایانە پاساوی یاساییان نییە لەنێو یاسای تورکی و ئەوروپیشدا. ئەمە ڕێوشوێنی ئەنقەستە بۆ درێژکردنەوەی گۆشەگیری".

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دکەات، یەم پێشێلکارییە یاسای و دامەزراوەییە، تەنها کارناکەنە سەر مافی یەک کەس، بەڵکو کاریگەری دەکەنە سەر سەقامگیری و مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی هەرێمی. لەم چوارچێوەیەدا، بانگەوازکرا بۆ پشتبەستن بەم سیاسەتانە بە زووترین کات:

پێویستە حکومەتی تورکی ڕاسپاردەکانی پێشووی (سی. پی. تی.) و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی سەبارەت بە زیندانی ئیمراڵی لەبەرچاو بگرێت.

دەبێت سزای زیندانی هەتاهەتایی توند هەڵوەشێتەوە، پێچەوانەی مادەی ٣ پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤە.

بۆ مەجلیسی وەزیران لە پەرلەمانی ئەوروپا

گفتوگۆکردن سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی (سی. پی. تی.) لەلایەن حکومەتی تورکەوە.

دەبێت هەنگاوەکانی دواتری لێپرسینەوە لە حکومەتی تورک ڕوون بکرێتەوە.

بۆ کۆمیتەی بەگژاچوونەوەی ئەشکەنجە (سی. پی. تی.)

ڕاگەیاندراوێکی تایبەت پێشکەش بکەن سەبارەت بەوەی ئاخۆ لە دوایین سەرداندا چاویان بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە؟.

پێشکەشکردنی زانیاری سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم چاوپێکەوتنە.

بۆ هەموو لایەنە سیاسییە لۆکاڵی و هەرێمییەکان

کاربکرێت لەپێناو ڕەخساندنی هەلومەرجێک تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت بەشداربێت لە دانوستانەکان لەپێناو چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییانەی پرسی گەلی کورد لە تورکیا.

ئەمە پێشنیار و بانگەوازی ڕێکخراوە بەشدارەکانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی پەرلەمانی ئەوروپییە سەبارەت بە پرسی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

قەوارەی سەندیکایی یەکگرتوو (CUT)، کۆساتۆ، یەکێتی گشتی سەندیکاکانی گالیسی (CIG)، لاب، ستیلاس، یەکێتی گشتی یەکگرتوو (CGT)، کۆباس، یەکێتی گشتی سەندیکاکان، یەکێتی کرێکاری ئەڵتەرناتیڤی کاتالۆنیا (IAC)، یەکێتی گشتی سەندیکا کرێکاریەکان (GFTU)، یەکێتی کرێکارانی ڤالێنسیا (Intersindical Valenciana)، STUC، یەکێتی باسکی (ELA)، ناوەندی لێکۆڵینەوە و پشکنین لەپێناو دیموکراسی، CSI، SAT، ARCI، لەپێناو ئیکۆلۆژیای جەماوەری و جڤاکی (PEPS)، TUC، فەرەنسا_کوردستان.