شاندی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ (OHCHR) کۆبوونەوە

شاندەکە ٢ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٢١١ واژۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکردەوە، دوێنێ لەگەڵ بەپرسانی (سی. پی. تی.) کۆبوونەوە، ئەمڕۆ چاویان کەوت بە سەرکۆمیسەری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR).

٢ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٢١١ واژۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆکرایەوە، ڕادەستی سەرکۆمیسەری مافەکانی مرۆڤ (OHCHR)ـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا لە شاری ژنێڤ لە سویسرا.

هاووتەبێژی دەستپشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیدریس عەلی و هاوسەرۆکی دەسپێشخەری پارێزەرانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، خانم ئایۆ، ئەمڕۆ چاویان کەوت بە بەرپرسانی (OHCHR) و واژۆکانیان ڕادەستیان کرد.

پاش چاوپێکەوتنەکە، شاندەکە بەشداربوون لە چالاکی دانیشتن لە چوارچێوەی هەنگاوی "کاتی ئازادییە" کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەردەوامە، لەوێدا ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

پاش ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، هاوسەرۆکی کۆنسەی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا، سەلما سورەر، ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٩ مانگە بەردەوامە، سڵاوی لە چالاکییەکە کرد و گوتی: "هەرچەند لە خاکەکەمان دەرکراوین، بەڵام تێکۆشانمان بەردەوامە".

سەلما ڕایگەیاند، گۆشەگیری و هێرشەکانی داگیرکەر زیاتر دەبن، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورک گۆشەگیری وەک هەڕەشەیەک بەکاردەهێنێت، تێدەکۆشن تا زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەربگرن.

هاووتەبێژی دەستپشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیدریس عەلی، سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ (OHCHR) زانیاری دا. ئیدریس ڕایگەیاند، لەگەڵ (OHCHR) سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەیان کردووە و ٢ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٢١١ واژۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆکردۆتەوە و ڕادەستی بەرپرسانی (OHCHR) کرا.

هاوسەرۆکی دەسپێشخەری پارێزەرانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، خانم ئایۆ، ڕایگەیاند، لە سەرێکانی و عەفرین و گرێ‌سپی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن، بە زۆرەملێ گەلی هەرێمەکە دەکەنە کۆچبەر. لەکۆتاییدا خانم ئایۆ گوتی: "ویستمان هاوکارییەکان بۆ دەوڵەتی تورک چەتەکانی ڕابگیرێت. ئەو چەتانە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا. بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە خەڵکی سڤیل و سەرباز شەهید دەبن".