شەهیدانی دێرسیم و زاپ لە بێرن یادکرانەوە
شەهید ئەدەسا جەژنا، ئەکین ڕۆدی و جانشێر شێراو لە دێرسیم و زاپ شەهیدبوون، لە بێرن یادکرانەوە.
شەهید ئەدەسا جەژنا، ئەکین ڕۆدی و جانشێر شێراو لە دێرسیم و زاپ شەهیدبوون، لە بێرن یادکرانەوە.
لە شاری بێرنی سویسرا مەراسیمێک بۆ شەهیدان ڕێکخرا. لە کەسێتی شەهیدان ئەجە یەڵماز (ئەدەسا جەژنا) کە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە دێرسیم شەهید بوو، دلارا ئۆڵمەز (ئەکین ڕۆدی) و کەمال مەروان عوسۆ (جانشێر شێراوا) کە ١٩ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە زاپ شەهیدبوون، تەواوی شەهیدان یادکرانەوە. ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار و خزمی شەهیدان و سەدان کەس بەشداربوون.
یادەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک بەڕێوەچوو، پاش خولەکێک ڕێزگرتن باس لە تێکۆشانی شەهیدان کرا.
هونەرمەند کاوە ئورمیە ڕایگەیاند گەریلاکان لە چوار پارچەی کوردستان دەرفەت بە دوژمن نادەن و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ستاتۆ بۆ کوردستان تێدەکۆشن، گوتی: "تێکۆشانی گەریلاکانمان ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە، ئێمە خەونی شەهیدان بەدی دەهێنین، باوەڕمان بەمەیە و بەڵێن دەدەین".
لەسەر ناوی کۆماو، سەعادەت کوران ڕایگەیاند ئێمە تەنها ناڵێین شەهید نامرن، بەڵکو درێژە بە ڕێگەیان دەدەین.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید ئەدەسا جەژنا، مامۆستا گەرناس کۆچەر شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "ئێمە هەرچەند فەلسەفە و تێکۆشانی شەهیدانمان دەبینین، ئەوەندە خۆمان بە قەرزاری گەلی کوردستان و گەریلا و ڕێبەر ئاپۆ دەبینین".
پاشان ساتی بەخاکسپاردنی شەهید ئەدەسای بیرخستەوە وەختێک هەزاران مرۆڤی کورد لە ئێلح خاوەنداریان لە شەهیدەکەیان کرد و گوتی: "دوژمن ڕێگەی نەدا ژوورێک بۆ مەرسیمەکە دابین بکرێت، بەڵام گەلی کورد وەک هەمیشە پارێزگاری لە شەهیدەکەی کرد و ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتنی پیشاندا. بۆیە دوژمن لە ترسا نەیتوانی دەستوەردان بکات. ئەمەش جۆشێکی مەزنی لە چوار پارچەی کوردستان دروستکرد و بە ڕۆحی شەهید ئەدەسا دوژمن ترسێنرا".
لەسەر ناوی بنەماڵەی ئەکین ڕۆدی، زوڵفو بینبر ڕایگەیاند تێکۆشانی هەڤاڵەکانمان ترسی مەزنی خستە دڵی دوژمن، گوتی: "تەکنۆلۆژیای شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکیان پوچەڵ کردەوە. خەونی شەهیدان بەدی دەهێنین، تا هەموو کوردستان و گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، دەست لە دۆزەکەمان هەڵناگرین".
پاشان سینڤزیۆنێک بۆ یادی شەهیدان پیشاندرا، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکەی سبەی لە ستراسبۆرگ.
یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.