"سەرەڕای فشارەکان، هزری ڕێبەری گەلی کورد دەگاتە گەلان"
وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی سویسرا (UNÎA)، پابلۆ جوسکێتی ڕایگەیاند: "ئایدیاکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە دەرگای کردەوە بۆ ژیانێکی نوێ لە هەموو جیهاندا، سەرەڕای فشارەکان، دەگاتە هەموو گەلان".
وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی سویسرا (UNÎA)، پابلۆ جوسکێتی ڕایگەیاند: "ئایدیاکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە دەرگای کردەوە بۆ ژیانێکی نوێ لە هەموو جیهاندا، سەرەڕای فشارەکان، دەگاتە هەموو گەلان".
وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی سویسرا (UNÎA)، پابلۆ جوسکێتی، لە چالاکی دانیشتن لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: "ئایدیاکانی عەبدوڵا ئۆجالان کە دەرگای کردەوە بۆ ژیانێکی نوێ لە هەموو جیهاندا، سەرەڕای فشارەکان، دەگاتە هەموو گەلان".
لە چالاکییەکەی گۆڕەپانی ناشیۆناڵز لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە"، بانگەوازکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ لەم هەفتەیەدا بەرزڕاگیرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان هاوسەرۆکی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە ژنێڤ، محمەد لەتیف چەلەبی، باسی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی کرد لە ساڵی ٢٠١٤ و گوتی: "بە تێکۆشان دژی دڕندایەتی داعش لە ٣ ی ئابی ٢٠١٤، کۆمەڵکوژییەکە لەباربرا".
هەروەها چەلەبی ڕوونی کردەوە، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت کۆمەڵکوژییەکە تەواو بکات، هێرش دەکاتە سەر کوردان و ڕێبەری کوردان، گوتی: "دەوڵەت و دامەزراوەکان ڕۆڵیان گێڕا لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی، بە بێدەنگی و بەڵێگۆیی بۆ درێژەدان بە پیلانگێڕی و بەردەوامی نکۆڵیکردن لە کورد و داخوازییەکانیان. ئێمە وەک کورد سازش ناکەین لەسەر ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
پاش چەلەبی، وتەبێژی سەندیکای کرێکارانی سویسرا (UNÎA)، پابلۆ جوسکێتی، گوتی:
هەروەها گوتی: "کورد ڕووبەڕووی کاری نامرۆڤانە دەبنەوە. هەروەها فشاری سەر ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. دەزانین ئامانجیان لەم فشارە، بۆ زیندانیکردنی ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. بەڵام سەرەڕای ئەم فشارە نەگەیشتنە ئامانجەکەیان، ئایدیاکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەگاتە ئێمەش. سڵاو لە تێکۆشان و بەرخۆدانتان دەکەم بۆ ئەو ئایدیایانەی ڕێگەیەکی نوێی ژیانکردن لە جیهاندا پێشدەخەن".
جوسکێتی بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
هەروەها بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان دژی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال و ڕاگەیاندراوەکە کۆتایی هات.
لەم شوێنانەدا چالاکییەکانی یادکردنەوەی ٣ ی ئابی شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا بەڕێوەدەچێت:
ئاراو
باهنهۆف پلاتز کاتژمێر: ١٨:٠٠
بازل
پارکی Dreirosen: ١٨:٠٠
لوزەرەن
فۆگیلگارتی کاتژمێر: ١٩:٠٠
زیوریخ
Helvetiaplatz کاتژمێر: ١٨:٠٠
بێرن
لەبەردەم پەرلەمانی فیدراڵی بێرن (Bundeshausplatz)، کاتژمێر: ١٨:٠٠
ژنێڤ
ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک، کاتژمێر: ١٨:٠٠