سریانییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بانگەوازیان کرد

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب)، داوا دەکات گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و ئازادی بکرێت.

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب)، ڕایگەیاند، ڕژێمی تورک دادپەروەری و یاسا و مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، وەک تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی، گۆشەگیری لەگەڵ پەیماننامەی نێونەتەوەییەکان ڕێکدەخات، بانگەوازی لە هەموو گەلان کرد بەرامبەر ئەمە هۆشیار بن.

مەجلیسی نەتەوەیی بێتناهرین (موب)، ڕێکخراوی کۆکەرەوەی سریانییەکانە، لە کۆمەڵەی سریانییەکان لە شاری تورگی سویسرا، پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. سەمیر گورجۆ ڕایگەیاندراوەکەی خوێندەوە، دووپاتی کردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زیندانە و ٣٣ مانگە هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نازانرێت.

گورجۆ گوتی: "بەناوی ڕێکخراوەکانی گەلی سریانی-ئاشوری-کلدانی-ئارامی، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی نێونەتەوەیی و نوێنەری دامەزراوە چاپەمەنییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی ئەوروپا بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە ئەرکمان زانی ئەم ڕاگەیاندراوە بدەین. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نزیکەی ٢٥ ساڵە لە دورگەی ئیمراڵی زیندانی کراوە. لە گۆشەیەکدا تەنیا کراوە و ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە گۆشەگیرییەکی تونددا مافە یاسایی و مرۆییەکانی لێ زەوت کراوە. ماوەی دوو ساڵ و نیوە، پارێزەران و بنەماڵەکەی سەرباری هەموو داواکارییەکان، ناتوانن سەردانیب بکەن".

ڕژێمی نەژادپەرست و ئایین‌پەرست و تاک‌پەرست

گورجۆ ڕایگەیاند، "تورکیا بە ڕژێمێکی تاکەکەسی بەڕێوەدەبرێت، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە سەرۆکایەتی تەیب ئەردۆگان، ١٠٠ ساڵە درێژە بە سیاسەتی جیاکاری و گۆشەگیری دەدەن لەسەر گەلان و ئۆپۆزیسیۆن و کەسانی دیموکراتیک و ڕۆشنبیر و پێشکەوتوخوازان. کۆماری تورکیا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بۆ ماوەی 100 ساڵە سیاسەتێکی نەژادپەرستی و ئایین‌پەرستی و تاک‌پەرستی پەیڕەو کردووە، بەم شێوەیە هەمیشە مرۆڤەکانی سەر بە ئایینی مەسیحی، ئێزدی، عەلەوی، مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان دەکاتە ئامانج و هەوڵدەدات بە فشار بەتەواوی بیانسڕێتەوە. دژی ناسنامە ئیتنیکییەکان، پلانی ئاسمیلەکردنی هێنایەپێش بۆ نکۆڵی و لەناوبردنیان، هەموو حکومەتێک هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد لە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە نامرۆڤانەیە ".

تاوانی نامرۆڤانەی سیستەماتیکی ئەنجامداوە

گورجۆ تیشکی خستەسەر تاوانە سیستەماتیکەکانی دەوڵەتی تورک، دووپاتی کردەوە، ئەم ڕژێمە هەموو پەیماننامە نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و بەشێوەیەکی سیستەماتیک تاوانی نامرۆڤانە لەشێوەی گۆشەگیری و ئەشکەنجە ئەنجامداوە.

لەسەر تەواوی جڤاک دەیسەپێنێت

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی ئیمراڵی، بۆ ڕای گشتی دیموکراتیکی تورکیا مایەی نیگەرانییە، چونکە ئەم گۆشەگیرییە بەسەر هەموو جڤاکدا دەسەپێنرێت، هەر کەسێکیش ناڕەزایەتی دەرببڕێت، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و هەڕەشە و کوشتن و زیندانیکردن دەبێتەوە، گوتی: "سیاسەتی گۆشەگیری بە ئامرازی جیاواز لە هەموو جڤاکدا جێبەجێ دەکرێت، بۆیە گۆشەگیری ئیمراڵی پەیوەندیدارە بە هەموو کەسێکی دیموکراسیخوازەوە".

با عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی دەربکرێت

گورجۆ ڕایگەیاند، پێویستە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین کارە دژە دیموکراتیکەکان و گۆشەگیری نەهێڵرێت، دان بە ماف و ئازادی مرۆڤەکاندا بنرێت. بانگەواز لە ڕای گشتی جیهان و وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست بەرامبەر حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە نیشان بدەن، دەڵێن: "وەک ڕێکخراوەکانی گەلەکەمان، بانگەواز لە هەمووان دەکەین تێکۆشانی هاوبەش و پشتیوانی بەهێز بکەن".

گورجۆ لەکۆتاییدا ئەم داواکارییانەی خستەڕوو:

" - گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و بنەماڵە و پارێزەران چاویان پێ بکەوێت.

- دەرفەتی بدرێتێ، تا فیکری خۆی بگەیەنێتە ڕای گشتی.

- بۆ چارەسەری کێشە جڤاکی و ئیتنیکییەکان لە تورکیا، بتوانێت کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت بکات.

- تاوەکو هەلومەرجی کار و دەرفەتی مرۆیی بخوڵقێت، با لە ئیمراڵی دەربکرێت".