سودانی لەگەڵ بارزانیدا کۆبووەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دوای گەیشتنی بە هەولێر بە جیا لەگەڵ مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانیدا کۆبووەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمییدا، گەیشتە هەولێر، سەرەتا لەگەڵ مەسرور بارزانیدا کۆبووەوە.

لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا سودانی، دواتر لەگەڵ مەسعود بارزانیدا کۆبووەوە.

چاوەڕوان دەکرێت پەیوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان، ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش بدرێت.