تەمەلی: دەسەلات کوردستانی کردووە بە جوگرافیای قەیۆمەکان

سیزای تەمەلی، پەرلەمانتاری شاری مۆشی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، دەولەت بە سیاسەتەکانی لەسەر کوردستان، کوردستانی کردووە بە "جوگرافیایەکی قەیومەکان".

سێزای تەمەلی، پەرلەمانتاری شاری موشی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە کۆبوونەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار کە لە کۆمیسیۆنی بودجە و پلاندانان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو ڕایگەیاند کە بەهۆی کاریگەری دانانی قەیۆمەکان، کوردستان بووە بە "جوگرافیای قەیۆمەکان".

تەمەلی سەرنجی خستە سەر شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داوای ئاگربەستی کرد. تەمێلی دەستنیشانی کرد کە ڕۆشنبیری و گەشتیاری ئامرازێکی ئاشتییە و وتی: شەڕەکانی ناوچەکە و ئەو بڕیارنامەیەی سوریا کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە کاریگەری نەرێنی لەسەر شارستانیەت و گەل هەیە.

تەمەلی دەستنیشانی کرد کە چەقبەستوویی کەلتوری و میراتی شارستانی لە تورکیا لە ئەنجامی سیاسەتی تاکلایەنە و جیاکارییەکانی دەسەلاتە و شاری کوردەکان و "جۆگراگیای کوردستان"ی وەک "جۆگرافیای قەیۆم" پێناسەی کرد.

لە کۆتاییدا تەمەلی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ڕێز لە ناسنامەی نەتەوەیی و کولتوورەکان بگیرێت و پرەنسیپی هاوڵاتی یەکسان قبوڵبکرێت و دەستنیشانی کرد کە دەبێت کێشەی ئەلەوییەکان کە لەسەر بنەمای کولتوور، باوەڕی و پێکەوە ژیان بنییاتنراوە چارەسەر بکرێت.