تەندروستی عێراق: لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاپۆرتی ساڵێک ڕادەگەینێت کە تێیدا هاتووە: "لە ساڵێکدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە زیاتر لە ١٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەسیش برینداربوون.

فازڵ ڕوبەیعی بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و زانیاری پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەینێت: "وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ کۆڕبەندێکی بەست بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانی ساڵی ڕابردوو"

فازل ڕوبەیعی ئاشکراشی کرد: "بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ساڵی ڕابردوودا ١٢ هەزار و ٣٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٠ هەزار کەس برینداربون.

فازڵ ڕوبەیعی تیشکی خستەسەر سەر هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ڕووداوەکان و ووتی: "زۆربەی ڕووداوەکان بەهۆی پێشبڕکێ لەنێوان ئۆتۆمبێل یاخود سەرکێشی و بەکارهێنانی مۆبایل بووە و هەروەها نەبوونی مۆڵەت و نەبەستی قایشی سەلامەتی لە زۆربەی لە ڕوداوەکاندا تۆمارکراوە".

لە کۆتاییشدا ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی ووتیشی: "پێشنیارمان کردووە بە پەرەپێدان بە ڕوناکی ڕێگاکان و جێبەجێکردنی سیستمی هاتوچۆی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە سەرانسەری ووڵات".