'تەنیا خۆبەرێوبەری گەرنتی پاراستنی ئێزدیەکان دەکات'
لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئێزدیەکان چەند پانێڵێکی ئەکادیمی بەڕێوەچوون، تێاندا جەخت لەوە کرایەوە تەنیا خۆبەرێوبەری دەتوانێت گەرنتی ژیانی ئێزدیەکان بکات لە عێراق.
لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ئێزدیەکان چەند پانێڵێکی ئەکادیمی بەڕێوەچوون، تێاندا جەخت لەوە کرایەوە تەنیا خۆبەرێوبەری دەتوانێت گەرنتی ژیانی ئێزدیەکان بکات لە عێراق.
حلوە خدیدە کەسایەتی ئەکادیمی لە پانێڵێکی تایبەت بە مێژووی کۆمەڵکوژی سەر گەلی ئێزدی سەرنجی ڕاکێشایە سەر مێژووی کۆمەڵکوژیەکانی گەلی ئێزدی لەسەردەمی دەوڵەتی عوسمانی تا ڕۆژی ئەمڕۆ، هۆکارەکەشی بۆ ئەو گەڕاندەوە کە ئێزدی پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و خاوەن کولتوری ڕەسەنی ناوچەکەن، لە قسەکانی جەختی لەوەش کردەوە هێزە سەردەستەکان بۆ ئەوەی گەلی ئێزدی لە ناوبەرن وێڕای کۆمەڵکوژی هەوڵیان داوە پێشەنگانی گەلی ئێزدی بکەنە ئامانج لەوانەش مام زەکی شەنگالی، زەردەشت شەنگالی، دژوار فەقیر، پیر چەکۆ و شەهید بێریڤان، ئامانجیش لێی لەنابردنی پێشەنگان و تواندنەوەی گەلی ئێزدیە.
لە پانێڵێکی دیکە شێخ ئازاد جێگری سەرۆکی پارتی ئازدی دیموکراتی ئێزدی (پادێ) سەرنجی ڕاکێشا بۆ سەر بابەتی کۆمەڵکوژی لە ئاستی نێونەتەوەیی و عێراقی. ناوبراو هێمای بۆ ئەوەی کرد، " هەر گروپێک یان نەتەوەیەک ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی ببێتەوە مافی خۆیەتی داوای خۆبەڕێوبەری بکات، بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٤٤ لەبەر ئەوەی یەهودەیەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەوە لە ئاستی نێونەتەوەیی مافی خۆبەڕێوەبەریان وەرگرت. بۆیە ئێمەش وەک گەلی ئێزدی کە بەدەیان جار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بووینتەوە مافی ئەوەمان هەیە کە خۆبەڕێوبەریمان هەبێت و خۆمان بپارێزن".
ڕیهام حەسەن هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەری ئەنجوومەنی گەلی ئێزدی: "نۆ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆمەڵکوژی دژ بە ئێزدیییەکان، بەڵام تائیستا هیچ کارێک لە لایەن حکومەتی عێراقی و هەر وەها لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی نەکراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت زامەکانی گەلی ئێزدی ساڕێژ بکرێت، بەڵکو بەم سیاستەی کە ئیستا لە لایەن حکومەتی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەڕێوەدەچێت لە دژی گەلی شەنگال درێژە بە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و جینۆساید دەدرێت".
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە خۆبەڕێوبەری مافی گەلی ئێزدیە، چونکە خۆبەڕێوبەری دەتوانێت پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق بپارێزێت، ئەگەر ئەو مافە نەدرێت لە هەموو کاتێکدا ئەگەری دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی لە ئارادایە".
هـ . ب