تەڤ-چاندی ئەوروپا: بە هەموو هێزمانەوە دژی داگیرکەر و خیانەتکاران دەوەستینەوە

تەڤ-چاندی ئەوروپا، سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک گوتی: "دژی داگیرکەر و خیانەتکاران دەنگمان یەک دەخەین و یەکێتیی نەتەوەیی دەسازێنین".

لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا، تەڤ-چاندی ئەوروپا، گوتی: "هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەر چوار لای کوردستان بەردەوامە. لە باکوری کوردستان تا شەنگال، ڕۆژئاوا، قەندیل، باشور، هیچ ڕۆژێک نییە هێرش نەکرێتە سەر پارچەیەکی وڵاتەکەمان. دەوڵەتی تورک کۆتاجار هێرشی کردە سەر نووسینگەی کەنەکە لە هەولێر، نوێنەری کەنەکە جەودەت بولبونی کوشت، هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و شەڕڤانانی یەنەکەی کوشت".

"هێرش بۆ سەر هەموو کوردانە"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

" داگیرکەران، بەتایبەت دەوڵەتی تورک، هەرچییەک بڵێن، لەم هێرشانەدا ڕوونە کە ئەم شەڕە دژی پەکەکە نییە بەڵکو دژی هەموو کورد و کوردستانە.

پێویستە هەموو کوردێک و ئەو هێزانەی بانگەشەی کوردستانی بوون دەکەن ئەم ڕاستییە ببینن:

هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک خیانەتە؛ داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین، بەر لە هەمووان، خەباتکارانی چاند و هونەر، بەرامبەر ئەو هێرش و خیانەتانە بوەستنەوە و دەنگیان بەرز بکەنەوە و بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کۆببنەوە.

بانگەوازمان بۆ هەموو هێزە کوردستانییەکانە.

با بە هەموو هێزمانەوە بەرامبەر ئەم هێرشانە بوەستینەوە، هێڵی نەتەوەیی بەهێز بکەین، وەک هێزە کوردستانییەکان یەکبگرین، دەنگمان لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەران یەکبخەین. ئێمە وەک تەڤ-چاند، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و هەموو گەلەکەمان دەکەین. بەڵێن دەدەین لە بەرامبەر هێرشەکاندا هەنگاوێک بۆ دواوە نانێین و خاوەندارێتی لە شەهیدەکانمان دەکەین و بەردەوام بین لە پەرەپێدانی هێڵی نەتەوەیی".