تولای حاتەم ئۆغۆللاری: لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی شارەوانی وانی کرد و گوتی: "ئێمە بە کاری خزمەتگوزاری لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری سەردانی شارەوانی وانی کرد و گوتی: "ئێمە بە کاری خزمەتگوزاری لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین".
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری بۆ گردبوونەوەی ١ ی ئایار گەیشتە وان و سەردانی شارەوانی وانی کرد. هاوسەرۆکانی شارەوانی نەزلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان پێشوازیان لە حاتەم ئۆغۆللاری کرد، هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپەی شارەکە یاوەری حاتەم ئۆغۆللاری بوون.
هاوسەرۆکی شارەوانی نەزلیهان شەدال دڵخۆشی بە سەردانەکە دەربڕی و ڕایگەیاند بە بەهۆی قەیومەوە شارەوانییەکە بەدەست کێشەی جدییەوە دەناڵێنێت، لە نزیکترین کاتدا چارەسەریان دەکەن، تاوەکو شایستەی گەلی وان بن.
هاوسەرۆکی شارەوانی عەبدوڵا زەیدان تیشکی خستەسەر قەرزە زۆرەکانی شارەوانییەکە بەهۆی بەڕێوەبردنی قەیومەوە و ڕایگەیاند قەرزەکان بۆ خزمەتی شارەکە بەکارنەهێنراون.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا سەردانی شارەکانیان کردووە، بەهۆی بەڕێوەبردنی قەیومەوە پڕبوون لە خۆڵ و خاشاک؛ گوتی: " ئێمە بە کاری خزمەتگوزاری لەپێناو شارەکانمان سەفەربەر دەبین. بۆ ئەمەش، پێویستمان بە پرۆژە و فیکری داهێنەرانەیە. دەبێت بۆ پێشکەوتنی شارەوانییەکانمان تێبکۆشین. وەک دەم پارتی لەسەر ئەمە پێداگرین. پێکەوە باری ئەم ئەرکە هەڵدەگرین. وەک دەم پارتی پشتیوانی ئێوە دەبین".