ڕێوشوێنەکان و قەدەغەکاریەکانی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار لە باکوور و تورکیا بڵاوکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا (یەسەکە) رێوشوێنەکان و قەدەغەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە ١٤ی ئایار دا لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکردەوە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە تورکیا (یەسەکە) رێوشوێنەکان و قەدەغەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە ١٤ی ئایار دا لە رۆژنامەی فەرمی دا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ڕێوشوێن و قەدەغەکاریانە، کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراونەتەوە، نابێت تا کاتژمێر ١٨:٠٠ هیچ هەواڵ، خەمڵاندن و مەزەندەکرن و لێکدانەوەیەک لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بڵاو بکرێتەوە.

بڵاوکردنەوەکان لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە لە کاتژمێر ٢١:٠٠ بەدواوە بەردەست دەبن، بەڵام ئەگەر  یەسەکەبە پێویستی بزانێت، دەکرێت پێش کاتژمێر ٢١:٠٠ دەست بە بڵاوکردنەوە لەبارەی ئەنجامەکانەوە بکرێت.

لە ڕۆژی دەنگداندا جگە لە 'ئەکدارەکان و کارمەندانی ئاسایش'کەس ناتوانێت چەک هەڵبگرێت.

لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کحول نافرۆشرێت.

لە شوێنە تایبەتەکانی خواردنەوە و فرۆشتنی کحولیشدا، خواردنەوە و فرۆشتنی کحول قەدەغە دەکرێت.

لەکاتی دەنگداندا شوێنەکانی ئاهەنگ گێڕان دادەخرێت.

لەو خواردنگە و ڕێستۆرانانەدا، کە ئاهەنگ و شاییان تیادا بەڕێوەدەچێت، تەنها دەتوانن خواردن بە موشتەریەکانیان بدەن.

قاوەخانەکان، کافێ_کان، کافتریاکانی ئینتەرنێت، هەموو شوێنەکانی ئاهەنگگێڕان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دادەخرێن.

ڕۆژی ١٤ی ئایار، بە پێی مەرجەکانی قەدەغەکردن و ئەو رێوشوێنانەی دیاریکراون بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن، دەکرێت ئاهەنگی هاوسەرگیری دوای کاتژمێر ١٨:٠٠ رێگەی پێدەدرێت.

ژ.ت