ڕەوشی زیندانییەکی نەخۆشی ٨٦ ساڵە خراپە

لە چالاکییەکانی ئەنقەرە و ئیستنەبوڵ، ئاماژە کرا بە ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆشی ٨٦ ساڵە، موستەفا سەعید تورک.

چالاکی دەستپێخەریی ئازادیی زینداییە نەخۆشەکان لە ئەنقەرە، لە هەفتەی ٤٦٦ بەردەوام بوو. چالاکییەکە لەبەردەم بارەگای لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا، ئاماژە کرا بە ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، موستەفا سەعید تورک لە گرتووخانەی تیپی (R)ـی مەنەمەن لە ئەزمیر. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن بەڕێوەبەری ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، نورای چەڤەرمەن خوێنرایەوە.

چەڤەرمەن ڕایگەیاند، موستەفا سەعید تورک تەمەنی ٨٦ ساڵە و نەخۆشە، لە گرتووخانە ڕاگیراوە، ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێشتنەوەی موستەفا سەعید لە زیندان. 

ئیستەنبوڵ

کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، ٥٩٤ هەمین چالاکی "گردبوونەوەی F" ی ئەنجامدا. چالاکییەکە لەبەردەم کۆمەڵەکە بەڕێوەچوو، ئاماژە کرا بە ڕەوشی زیندانیکراوی نەخۆش، موستەفا سەعید تورک لە گرتووخانەی تیپی (R)ـی مەنەمەن لە ئەزمیر.

بەناوی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، مەراڵ نەرگس ڕایگەیاند، پێویستە موستەفا سەعید تورک ئازاد بکرێت.