وته‌بێژی هه‌ده‌په گونای: گه‌ڕانی ئێمه به‌دوای رێگه‌ی سێهه‌م به‌رده‌وامه
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد، كۆمه‌ڵگا ناچار و مه‌حكومی لایه‌نه سیاسیه‌كانی سیسته‌م نییه و وتی، گه‌ڕانمان به‌مه‌به‌ستی رێگه‌ی سێهه‌م به‌رده‌وامه".
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد، كۆمه‌ڵگا ناچار و مه‌حكومی لایه‌نه سیاسیه‌كانی سیسته‌م نییه و وتی، گه‌ڕانمان به‌مه‌به‌ستی رێگه‌ی سێهه‌م به‌رده‌وامه".
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای له ناوه‌ندی گشتیی هه‌ده‌په كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابهتهگهرمهكانی رۆژ كرد.
گونای به یادكردنه‌وه‌ی هرانت دینك ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و وتی، "تۆوی تێكۆشانی ئازادی و برایه‌تی كه ئه‌و بۆ ئێمه‌ی جێهێشت، ئه‌مڕۆ له هه‌موو شوێنێك شین ده‌بێت".
گونای باسی له هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سه‌مرا گوزه‌ل كرد و وتی، " كۆمسیۆن ئه‌مڕۆ یادداشتێك له باره‌ی په‌رله‌مانتارمان سه‌مرا گوزه‌ل تاوتوێ ده‌كات. ئێمه پهرلهمانتارهكهمان به ته‌نیا ناهێڵین. هێشتا دیمه‌نه‌كانی ده‌ركردنی په‌رله‌مانتارانی ده‌پ له‌به‌ر چاوماندایه. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیراده‌ی گه‌لی كورد هێشتاش به‌رده‌وامه. پێشتر به قه‌یومه‌كان ئه‌و كاره‌یان كرد و هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانییه‌كانی ئێمه‌یان له‌كار دوورخسته‌وه، دواتر پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانمان هه‌ڵگرت. له خولی 27هه‌میندا پارێزبه‌ندییان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانمان له‌یلا گیوڤه‌ن، مو‌سا فارسئۆگیولاری و عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌ری ئوغڵو هه‌ڵگرت و كوده‌تای سیاسیان ئه‌نجامدا. ئێستاش ده‌یانه‌وێت هههمان كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌مرا گوزهلدا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌و وێنانه‌ی سه‌مرا گوزه‌ل كه له كاتی قۆناغی چاره‌سه‌ریدا كێشراون و دوای شه‌ش ساڵ ده‌یانخه‌نه‌وه به‌رباس و ده‌یانه‌وێت ئه‌و وێنانه بكه‌ن به كه‌رسته‌ی ئۆپراسیۆنه سیاسییه‌كان".
خه‌بات و چالاكییه‌كانی رێگای سێهه‌م
گونای باسی له‌وه‌كرد، كه كۆمه‌ڵگای توركیا له ناو سنووره‌كانی سیستمدا، ناچار و مه‌حكومی لایه‌نی سیاسی دوولایه‌نه نییه و وتی، "گهڕانهكانمان به‌دوای رێگای سێهه‌م به‌رده‌وامه. به‌و هیوایه‌ی كه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك له 18ی كانونی دووه‌مدا ئێمه له‌گه‌ڵ ئهمهئهپه، ئه‌هه‌په، هاڵكئهڤلهری، سه‌مه‌فه، تیپ، تۆپ كۆبووینه‌وه. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سهرهتاییبوو. بۆ سیاسه‌تی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو. دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه. هه‌موو بنده‌ستان، سته‌ملێكراوان، تێكۆشه‌رانی ژن، گه‌نجان باسیان له‌وه‌كردووه كه ئه‌وان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هاووڵاتیبوونی یه‌كسان و هاوكارانی تێكۆشان خه‌بات ده‌كه‌ن. ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌یه. له‌به‌رامبه‌ر قه‌یرانه‌كانی وڵات‌دا ئه‌وه ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له دژی فاشیزم له گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌كان رێگاكانی تێكۆشان تاوتوێ بكه‌ن. له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان پێداگری ئێمه له سه‌ر گوڕدان به تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئابوری
گونای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له ساڵی 2022دا هه‌موو كاتژمێرێك شتێك گران ده‌بێت وتی، "ده‌رد و خه‌می ئاكه‌په‌ییه‌كان ژیانی گه‌ل له ژێر هێڵی برسێتی و مردنه‌وه نییه. هه‌موو توركیا ده‌زانێت كه خه‌م و ده‌ردی ئاكه‌په ئه‌وه‌یه كه چۆن ده‌سه‌ڵاتداری تاریكی خۆیان درێژه پێبده‌ن. ئاكه‌په ده‌یگوت كه ئێمه بێكاری بۆ له‌سه‌دا 5 كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێستا بێكاری بووه‌ته 20%. ئێمه وه‌ك هه‌ده‌په جارێكی تر په‌یمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ گه‌لانی توركیا رێگه‌ی سیاسه‌تی جێگره‌وه بكه‌ینه‌وه و هێڵی تێكۆشان به‌هێزده‌كه‌ین. ئامانجی ئێمه داهاتووی گه‌لانی ئێمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له توركیایه‌كی ئارام پێكه‌وه بژین".
هـ . ب