ڕووداوێكی هاتوچۆ له ئه‌رزینجان كوژران و برینداربوونی ١٤ كه‌سی لێكهوتهوه
به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له ناوچه‌ی ئه‌رزینجان له باكووری كوردستان، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له ناوچه‌ی ئه‌رزینجان له باكووری كوردستان، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك، له ٤٠ كیلۆمه‌تری ڕێگای نێوان ئه‌رزینجان و سێواس له باكووری كوردستان، ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه، هه‌ریه‌ك له شۆفێری مینی پاسه‌كه به‌ناوی سلێمان ئۆ و سێ سه‌رنشینی دیكه به‌ناوه‌كانی ئه‌ركان ك، محه‌مه‌د ك، موقه‌ده‌س ك، گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری و توێژینه‌وه‌ی مهنگوجهكی سه‌ر به ناوچه‌ی غازی له ئه‌رزینجان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له مینی پاسه‌كه‌دا بوون، له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له ئیسته‌نبۆڵ ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌رزرۆم.
ژ.ن