یادی شەهیدانی مانگی شوبات لە ٣ شاری سویسرا کرایەوە
لە شارەکانی ئارائو، سۆلۆزورن و جنێفی سویسرا یادی شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕش و ئازادی لە مانگی ئایاردا کرایەوە.
لە شارەکانی ئارائو، سۆلۆزورن و جنێفی سویسرا یادی شەهیدانی تێکۆشانی شۆڕش و ئازادی لە مانگی ئایاردا کرایەوە.
سۆلۆزورن
ئەنجومەنی گەلی کورد یادی شەهیدانی مانگی ئایار و شەهیدانی بەرخۆدانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین کرایەوە.
کایا دەمیر هەڤسەرۆکی جەدەکە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، تێکۆشەر بەرخۆدان فراوانتر دەکەن و تێکۆشانی بەرانبەر فاشیزم دەگەیەننە سەرفرازی.
لە مەراسیمەکەدا ڤیدیۆیەک لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایاردا نمایشکرا.
ئارائو
لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی کانتۆنی ئارائو مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار لە رێزگرتن دەستیپێکرد. دوای رێزگرتن عەمروللا بینگۆل هاوسەرۆکی جەدەکە قسەی کرد و رایگەیاند، شەهیدانی مانگی ئایار رێگەمان بۆ رۆناک دەکەنەوە.
تەحسین فارقین لەسەر ناوی کۆماو قسەی کرد و ئامەژەی بەوەکرد، شەهیدانی مانگی ئایار میراسێکی بەهیزی تێکۆشانیان بۆ ئەوان بەجێهێشتووە.
جنێف
لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردان یادی شەهیدانی مانگی ئایار بە خولەکێک رێزگرتن کرایەوە.
ساڵح ساغلام هاوسەرۆکی جەدەکە جنێف لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و باسی گرنگی وابەستەبوون بە یادکردنەوەی شەهیدانی کرد. ساغلەم وتی، "ئێمە لە هەر جێگەیەک بین خاوەنداری لە میراسی شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەینەوە."
لە یادکردنەوەکەدا یادی سینان دەرسیم (دالاکۆی شانلی) ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە کرایەوە کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا شەهید بوو.
یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامردن' کۆتایی هات.
ف.ق