ئاکای: کاری سەرەکی سۆسیالیستەکان بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە
سۆیدان ئاکای ئاماژەی بەوە کرد، بوونی کۆمەڵایەتی قورساییەکی سۆسیالیستی هەیە و ئاماژەی بەوە کرد، لە بناغەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیشدا بەڕێکخراوەییبوون هەیە.
سۆیدان ئاکای ئاماژەی بەوە کرد، بوونی کۆمەڵایەتی قورساییەکی سۆسیالیستی هەیە و ئاماژەی بەوە کرد، لە بناغەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیشدا بەڕێکخراوەییبوون هەیە.
بانگەوازە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵسەنگاندنەکانی بۆ ئەو دەقی دیدگاکەی پێشکەشی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکەی کردبوو، هەروەها پارادایمی سەردەمی نوێ لەنێو ڕای گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
سۆیدان ئاکای کە دوای ٣٢ ساڵ بەر لە چەند ڕۆژێک ئازاد کرا، سەبارەت بە پێرسپێکتیڤی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو بابەتانەی لە ڕای گشتیدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.
'سۆسیالیزم ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ئازادیی کوردە'
ئاکای ئاماژەی بەوە کرد، پێناسەی 'سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە بە کۆتاییهێنان بە هەموو تێکۆشانێکی چەکداریی لەژێر ناوی پەکەکە بووە جێی باس، لەمێژە لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە و وتی، "پێناسەی 'سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کە بە کۆتاییهێنان بە هەموو تێکۆشانێکی چەکداریی لەژێر ناوی پەکەکە بووە جێی باس، لەگەڵ گۆڕینی پارادایمی بە شێوەی 'سۆسیالیزمی زانستی' و 'سۆسیالیزمی دیموکراتیک' لە پارێزنامەکانی ڕێبەرێتی و تێبینییەکانی دیدارەکەدا وەکو ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ئازادیی پێناسەکرابوو."
باسی لەوەش کرد، بە کۆتاییهێنان بە هەموو تێکۆشانێکی چەکداریی لەژێر ناوی پەکەکە بەرنامەیەک پێشکەشی کۆمەڵگە، هێزەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک دەکرێت: کۆمەڵگەی دیموکراتیک. ئایدۆلۆژیای کۆمەڵگەی دیموکراتیک چی دەبێت؟ سۆسیالیزم دەبێت."
'یەکەم کاری سۆسیالیستەکان پێویستە دامەزراندنی نەتەوەی دیموکراتیک بێت'
ئاکای ڕایگەیاند، "بوونی کۆمەڵایەتی سۆسیالیستە" و ئاماژەی بەوە کرد، کاری لەپێشینەی سۆسیالیستەکان پێویستە دامەززراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بێت. باسی لەوە کرد، "ڕێبەرێتی بەهۆی ئەنجامە نەرێنییەکانی سۆسیالیزمی دەوڵەتپەرست و سۆسیالیزمی بونیاتنراو، شرۆڤەگەلی بەرفراوانی کرد و ئاسۆیەکی بوێی دا بە سۆسیالیزم."
لە درێژەدا ئاماژەی بەوە کرد، "نەتەوەی دیموکراتیک لەنێو کۆمەڵگەی دیموکراتیکدایە. لەبەرامبەر مۆدێرنیتەی کەپیتاڵیست ئەڵتەرناتیڤ بونیات دەنرێت و تێکۆشان بەردەوامی پێدەدرێت.
'کۆمون دژە دەسەڵاتە'
ئاکای بەتایبەت تیشکی خستە سەر پێناسەی 'کۆمون' کە ڕێبەر ئاپۆ لە دەقی پێرسپێکتیڤدا دەستنیشانی دەکات و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پێناسەیە تا ئێستا بە مامەڵەکردنێک لەسەر بنەمای چینایەتی هەڵسەنگێنراوە. باسی لەوەش کرد، "پێناسەیەک بۆ کۆمونی نوێ نییە، بەڵام هەمیشە لەسەر بنەمای چینایەتی لێکدانەوەی بۆ کراوە."
لە بەردەوامیی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک مرۆڤ مێژوو دەخوێنێتەوە لەنێو دەیان چیرۆکی بەرخۆدان، چیرۆکەکانی کۆمونەکان دەبینێت. بەرخۆدانی ژنان لە دەوروبەری ئەمازۆن، دیمیتر، سایبێل هەموویان بەرخۆدانی کۆمۆنەکانن."
'کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ڕێکخستنبوون دەتوانێت دابمەزرێت'
ئاکای ئاماژەی بەوە کرد، لە پێرسپێکتیڤی ڕێبەر ئاپۆدا دەوڵەت وەکو فۆڕمی کۆمەڵایەتیبوون نابینرێت و وتی، "ڕێبەرێتی کۆمەڵایەتیبوون بە ژیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵ فرەڕەنگی، دەوڵەمەندیی ژینگە وەکو پێرسپێکتیڤێکی ڕێکخستنبوون پێشکەشدەکات." ڕایگەیاند، "بە جیابوونەوە لە پارادایمی دەوڵەت نەتەوە و دەسەڵات بارودۆخێکی نوێ هاتە ئاراوە. بێ دەوڵەت و بێ دەسەڵات چۆن دەتوانین بژین؟ دەوڵەت وەکو فۆڕمی نەتەوە و کۆمەڵایەتیبوون دەبینرێت، بیرکردنەوەیەکی لەو شێوەیە هەیە. جیابوونەوە لە جیهانی هەژموونگەرا ڕوونادات. مۆدێلی ڕێکخراوەیی لەدەرەوەی دەوڵەت بە قورسی وەکو فکرێکی ئوتۆپیک دەبینرێت. هەروەها لەبەرئەوەی ئەو دەوڵەتەی لەگەڵی ڕووبەڕووی خاوەن مێشکێکی وشکە، ڕێکخراوەیی بەشێوەی کۆمون گەلێک بە کێشە دەبینرێت. بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە.
لە کۆتاییدا ئاکای باسی لەوە کرد، "وەکو لە هۆنراوەکانی ئەجە ئایهاندا هاتووە، 'عەشق بەڕێکخستنبوونە'. ڕێبەرێتیش ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە عەشق دەتوانێت دابمەزرێت. بونیاتنانی کۆمون لەهەر شوێنێک کاری کۆمەڵگەی دیموکراتیکە؛ ڕێگەکەشی سیاسەتی دیموکراتیکە."