ئاڵکش: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی خۆمان دەزانین
لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نور ئاڵکش چالاکوانی تەژەکە – ئەوروپا وتی: "ئێمە ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە ئازادیی خۆمان دەزانین".
لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژ بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نور ئاڵکش چالاکوانی تەژەکە – ئەوروپا وتی: "ئێمە ئازادیی رێبەر ئاپۆ بە ئازادیی خۆمان دەزانین".
لە ٢٤هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نور ئاڵکش چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) دەربارەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
ئاڵکش ڕایگەیاند، پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لە کەسایەتیی ئۆجالان دا دژی گەلی کورد بەڕێوەچوو و وتی: "ماوەی ٢٣ ساڵە لە ئیمرالی گۆشەگیری هەیە. گۆشەگیریی لە ئیمراڵی هەڵوێستێکی نێونەتەوەییە بەرامبەر بە چارەسەرکردنی پرسی نەتەوەیی گەلی کورد، بەڵام رێبەر ئاپۆ بە شیکردنەوەى مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک لە ئاستی نێونەتەوەیەدا دەنگی دایەوە، لە بەرامبەر سیستمی کاپیتالیست بە تێکۆشانی خۆی لە دژی ڕیزەکانی، جیاوازیی هۆشمەندی و تێگەیشتن دیسانەوە دەنگی دایەوە. ئەمڕۆ دەبینین بە تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچکراوەتەوە".
ئاڵکش ڕایگەیاند، هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" ساڵێکی تپێەڕاند و گرنگییەکی مێژوویی هەیە و راشیگەیاند، ئەوە تایبەتمەندییەکی جیاوازی بۆ ژنان هەیە. ئاڵکش ئەوەشی راگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد نرخ و بەهایەکی زۆری بە ژنان داوە و وتی، ژنان هەموو ساتێک بۆ ئازادیی جەستەیی ئۆجالان بەرخۆدان دەکەن.
ئاڵکش لەبارەی ئەو چالاکییانە، کە ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم بە دروشمی 'ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ، ئازادیی ئێمە' و بە پێشەنگایەتیی تەژەکە ئەوروپا لە زۆربەی ناوچەکانی ئەوروپادا بەڕێوەدەچێت و تیایدا پیلانگێڕییەکە ئیدانە دەکەن وتی: "ئێمە ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ بە ئازادیی خۆمان دەزانین. بۆ ئەوەش لەلایەن ئێمەوە خەبات دەکرێت بۆ گەورەکردنی فەلسەفەی ئازادیی ژنان تاوەکو بیکەین بە هێزێکی گەردوونی و ئازادیی خۆمان بەدەست بهێنین. ئێمە ئەوەش بە ئازادیی رێبەر ئاپۆ پێکدەهێنین. تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت لە گۆڕەپانەکان ناکشێینەوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان و داوا لە هەموو ژنان دەکەین لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تشرینی یەکەمدا لە دەوری رێبەر ئاپۆ یەکبگرن".
ژ.ت