ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگی نەرۆز لە نەمسا

هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد، ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند نەورۆزی ٢٠٢٤ بە پێشەنگایەتی مەجلیسەکانی جڤاکی ئازاد لە ٥ شاری نەمسا ئەنجام دەدرێن و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد".

کورستانیان لە نەمسا بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی گەلی کورد نەورۆز. هاوسەرۆکی جڤاکی ئازاد، ئەحمەد زیرەک ڕایگەیاند نەورۆزی ئەمساڵ بە پێشەنگایەتی مەجلیسی شارەکانی ڤیەنا و ئینسبروک و گراز و برێگنز و لینز ئەنجام دەدرێن.

زیرەک ڕایگەیاند نەورۆز بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ژیانەوەی سرووشت و ژیانێکی نوێیە، بۆ گەلی کورد و تەڤگەری ئازاد خاوەنی واتایەکی جیاوازە و ڕۆژێکی مێژوویی و سیاسییە، ڕۆژی بەرخۆدانی واتادارە، گوتی: "هاوکات جەژنی ئازادییە  بۆ تێکۆشان دژی هەر جۆرە کۆیلایەتی و فشار و ستەم و قڕکردن و سیاسەتێکی ئەسیمیلاسیۆن. پێویستە گەلی کورد بەگوێرەی ئەم واتا و ناوەڕۆکە مێژووییە خاوەنداری لە نەورۆز بکات و نەورۆز پیرۆز بکەن".

بڕیارە کوردستانیان نەورۆزی ئەمساڵ وەک وەڵامێک دژی هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان و گەلی کورد و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد" پیرۆز بکەن. زیرەک بانگەوازی لە هەموو کوردانی نەمسا کرد بەشداری ئاهەنگەکان بکەن.

لە ١٩ ی ئادار چالاکی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەدەچێت، هەروەها بڕیارە لە ٢٠ ی ئادار لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا ڕێپێوانێک بە هەڵگرتنی مەشخەڵەوە ئەنجام بدرێت.

ئاهەنگی نەورۆز بە پێشەنگایەتی یەکێتی خوێندکارانی کورستان (یەخەکە) لە ٢١ ی ئادار لە هێلدنپلاتز ئەنجام دەدرێت.