ئامادەکارییەکانی کۆنفڕانسی لۆزان گەیشتنە کۆتایی

بە بۆنەی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان، بە دروشمی "لە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا ئێمەی کورد و کوردستانی لە لۆزانین و ئەو پەیمانە قەبوڵ ناکەین" کۆنفڕاسێک ساز دەکرێت.

کۆمیتەی چالاکی و مەراسیمەکانی ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزان لە ٢٢-٢٣ی تەمووزدا لە شاری لۆزانی سویسرا بە دروشمی " لە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا ئێمەی کورد و کوردستانی لە لۆزانین و ئەو پەیمانە قەبوڵ ناکەین و پەیمانەکە رەتدەکەینەوە!" کۆنفڕانسێک ساز دەکات.

لە رۆژی یەکەمدا رێپێوانی ناوەندی هاوتەریب و گردبوونەوە سازدەکرێن. لە کۆنفڕانسەکەدا کە دوو رۆژ دەخایەنێت لێکەوتەکانی پەیمانی لۆزان دەخرێنە بەرباس. ئەنجامنامەی کۆنفڕانسەکەش لە ٢٤ی تەمووزدا کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی واژۆکردنی پەیمانەکە، بڵاودەکرێتەوە.

کۆمیتەکە ئامادەکارییەکانی گەیاندەکۆتایی و رایگەیاند کە لە ٤ پارچەی کوردستانەوە زیاتر لە ٦٠٠ کەس بەشداری لە کۆنفڕانسەکەدا دەکەن.

'ئێمە لۆزان قەبوڵ ناکەین'

ئەندامی کۆمیتەی لۆزان و دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار رایگەیاند، لە رێگەی ئەو کۆنفڕانس وگردبوونەوەیە ئەو مەراسیمانەی ١٠٠ ساڵە دەکرێن دەگەیەننە لوتکە و وتی، "هۆکاری ئازار و مەینەتی سەد ساڵە، ئەم پەیماننامەیەیە. لەبەر ئەوەی ئێمەی کورد بوونمان هەیە، لێرەین و دەوڵێین قەبوڵی ناکەین".

زوبەیر ئایدار وتی، بەر لە سەد ساڵ دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان لێرە کۆبوونەوە، بەڵام نوێنەری کوردانی تێدا نەبوو. تورک لەسەر ناوی ئێمە قسەیان کرد و وەک نوێنەری کورد خۆیان نیشاندا".

ئایدار ئەوەشی خستەڕوو کە لە نەمسا، بەلجیکا، هۆڵندا، ئەڵمانیا و فەرەنساوە بە سەدان پاس دێن و وتی: "جیالەوەش دەبت هەموان بە گوێرەی توانای خۆیان بێن. هەروەها لە ٢٤ی تەمووزدا لە بەردەم بینای شاتۆ دی ئۆچی لە قەراغی دەریاچەی لیمان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی جەماوەریدا ئەنجامی کۆنفڕانسەکەمان ئاشکرا دەکەین".

بەرنامەی کۆنفڕانسەکە

بە گوێرەی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە خراوەتەڕوو لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا کە لە هۆڵی گۆنگرێس دی بیول بەڕێوەدەچێت، بەڵگە فیلمێک نمایش دەکرێت و بەشداربووان وتە پێشکەش دەکەن.

لە پانێڵی یەکەمدا "لێکەوتەکانی پەیمانی لۆزان و لێکەوتەکانی لە کوردستان" دەخرێنە بەرباس. پانێلەکان لەلایەن سەلما ئیرماک و خەلی خەزەریەوە بەڕێوەدەچن.

لە رۆژی دووەمیشدا پانێل و دانیشتن سازدەکرێت. کوردە عومەر و سەحەر ئایدار پانێلی یەکەم بەڕێوەدەبەن کە لەژێر ناونیشانی "دۆخی ژنان و تێکۆشانیان" بەڕێوەدەچێت.

لە پانێلی دووەمیشدا دۆخی گەلانی "ئەرمەنی، ئاشوری و کلدانی" دەخرێتەبەرباس و گفتوگۆ.

دانیشتنی کۆتاییش لە لایەن بەهرە محەمەد مەحمود و رۆژان حازم لە ژێر ناونیشانی "لە دژی ئەنجامەکانی پەیمانی لۆزان و تێکۆشانی ١٠٠ ساڵە" بەڕێوەدەچێت.

لە بەشی کۆتایشدا "بڕیار و ئەنجامنامە" ئاشکرا دەکرێن. رۆژی دووشەممە ٢٤ی تەمووز کاتژمێر ١٠:٠٠ لە بەردەم بینای شاتۆ دی ئوچی ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی لۆزاب لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا دەکرێت.

هـ . ب