یانەی تۆپی پێی بنەماڵەی ئەردۆغان لە فلۆرانس رووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە

یانەی مەدیپۆل باشاکشەهیر کە خاوەندارییەکەی سەرۆکۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان و بنەماڵەکەی دەگەڕێتەوە و لە خولی نایابی تورکیادایە، لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا شەرمەزار کرا.

لەپاڵەوانێتیخولی یوفادا یانەی فیورینتینا کە یەک لە یانە سەرەکییەکانی ئیتاڵیایە، لە یاریگای ئارتمیۆ فرانچی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەسەر یانەی مەدیپۆل باشاکشەهیردا سەرکەوت.

یانەی مەدیپۆل باشاکشەهیر کە لە رووی سپیکردنەوەی پارەی دەسەڵات و بنەماڵەی ئەردۆغانەوە گومانی لەسەرە، لە کاتی هاتنی بۆ شاری فلۆرانس رووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە.

کورد و گروپە چەپگرەکان قەبوڵیان نەکرد کە ئەو یانەیە لە شاری شەهیدی یەپەگە لۆرێنزۆ ئۆرسێتی (تێکۆشەر پڵنگ) پێشوازی لێبکرێت.

لەبەر ئەوە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سازکرا. کاریکاتێریستی بەناوبانگی ئیتاڵی زیرۆکالکار، باوکی لۆرێنزۆ ئۆرسەتتی ئالکساندرۆ ئۆرسەتتی، ئەندامانی کۆمیتەی کوردانی ئیتاڵیا، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی فلۆرانس،بزوتنەوەی خوێندکاران و رێکخراوەکانی چەپ بەشدارییان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیداکرد.

لەسەرناویبزوتنەوەی خوێندکاران و رێکخراوە مەدەنییەکان نیکۆلا بارتۆلۆنی قسەی کرد و وتی، مایەی قەبوڵکردن نییە کە یانەی تۆپی پێی دیکتاتۆر ئەردۆغان بێتە فلۆرانس، چونکە ئەردۆغان بەرپرسیاری کۆمەڵکوژییەکانە.

بارتۆلۆنی وتی، "وەک لە شەقامەکان و گۆڕەپانەکان ئێمە لە تریبونەکانیش دەبین و یانەی ئاکەپە و بنەماڵەی ئەردۆغان بێزار دەکەین".

رێکخراوە چەپەکان و هەوادارانی تۆپی پێ لە نیوەشەودا پلاکارد و بڵاوکراوەی شەرمەزارکردنیان لە دەوروبەری یاریگای ئارتەمیۆ فرانچی هەڵواسی.

هـ . ب