"ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمە گرنگە"

پلاتفۆرمی ئایین و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند: "ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمە گرنگە"، دووپاتی کردەوە، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی هەیە.

پلاتفۆرمی ئایین و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات چەندین سەردانی پارێزەر و بنەماڵە ڕەتکراوەتەوە، دەڵێت: "وەک دەزانرێت، گۆشەگیرییەکەی توند لەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە، وەک هەمووان دەزانن، ئێمەش دەزانین، لە ئەدەبیاتی ئەشکەنجەدا، ئەم ڕەفتارە بە ئەشکەنجە دەژمێردرێت. کەچی ئەنجوومەنی ئەوروپی و (سی. پی. تی.) و دامەزراوە یاساییە نێودەوڵەتییەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن، ئەم نزیکایەتییە ستەمکار و نایاساییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک فەرامۆش دەکەن.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بەڕێز ئۆجالان ژیانی هاوبەشی گەلان و باوەڕەکانی جوگرافیای دێرینی میزۆپۆتامیای پاراست. بۆ یەکەمجار، بووە ئەندازیاری ڕێگەی ئاشتی، بەم هۆیەوە، پلاتفۆرمی ئایین و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، بەتوندی گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان شەرمەزار دەکات. پاش کۆمەڵکوژی و قڕکردنەکانی سەر ئەم جوگرافیاکەمان، ئێمە قەرزاری بەڕێز ئۆجالانین. ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، بۆ ئێمە مژارێکی ژیانییە. سەرەتا، ئێمە وەک ئێزدی و عەلەوی و یارسان و فەیلی و کاکەییەکان، بانگەواز لە دەوڵەتی تورک دەکەین واز لەم کارە نایاساییانە بهێنێت، هەروەها پێویستە ئەنجوومەنی ئەوروپی و دامەزراوەی (سی. پی. تی) ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".