ئۆدونجو: دەبێت گۆشەگیری بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە

پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی پارتی چەپی سەوز زەینەب ئۆدونجو رایگەیاند کە دەبێت گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە هەموو شوێنێک بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.

گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تادێت قوڵتر دەبێت. ٢٨ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە. داواکارییەکانی بنەماڵە و پاڕێزەرانی بۆ ئەنجامدانی دیدار هەموو جارێک رەتدەکرێنەوە.

پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز سەبارەت بە بابەتەکە پێشنیازەپرس دەخەنە بەردەم پەرلەمان. پەرلەمانتاران باس لەوە دەکەن کە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و رۆژ لە دوای رۆژ گەلی کورد نیگەرانییەکانی لەو بارە زیاتر دەبن.

پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیح پارتی چەپی سەوز زەینەب ئۆدونجو باسی لەوەکرد کە ئەوان لە وەرزی نوێی یاساداناندا بە چ شێوەیەک بابەتی گۆشەگیر دەبەنە پەرلەمان.

ئۆدونجو بە بیریهێنایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ بە دواوە لە تورکیا و کوردستان سیاسەتی گوشار، نکۆڵی و سڕینەوە زیاتر بوون.

ئۆدونجو رایگەیاند کە حکومەتی ئاکەپە لە رێگەی دوژمنایەتیکردنی کوردانەوە هەوڵ دەدات خۆی بخوڵقێنێت و بەم جۆرە دوا: "دەسەڵاتی ئاکەپە لە رێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدات گەلەکەمان لەناو ببات. بۆ ئەوەی قەیرانە هەمەلایەنەکانی تورکیا چارەسەر بکرێن دەببێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بهێنرێت. رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەرایەتی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی گەلی کورد دەکات. دەوڵەت و سیستم لەبەر ئەوەی درک بەوە دەکەن، لە رێگەی قورستر کردنی گۆشەگیری وابیر دەکاتەوە کە تێکۆشان دوادەخات".

'سەرچاوەی هەموو کێشەکان گۆشەگیرییە'

ئۆدونجو دەستنیسانی کرد کە گۆشەگیری پرسی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و ماوەیەکی درێژە لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت و وتی، "ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز گۆشەگیری دەخەینە بەرنامەی کاری پەرلەمان بۆ ئەوەی رێگە لەبەردەم دیموکراسی لە تورکیا بکەینەوە. ئێمە وەک پارتی چەپی سەوز هەوڵ دەدەین لەو بابەتەدا ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین، بەڵام ئێمەش دەزانین ئەمە بەس نییە. گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان تەنیا پەیوەندی بە گەلی کوردەوە نییە، بەڵکوو پەیوەستە بە مرۆڤایەتیەوە. لەبەر ئەوە دەبێت ئەم بابەتە نەک هەر پرسی گەرمی ناو کوردەکان، بەڵکوو دەبێت ببێتە بابەتی گەرمی هەموو کۆمەڵگای تورکیا. گۆشەگیری پرسی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە، هەربۆیە ئەوەی بە خۆی دەڵێت مرۆڤم پەیوەندی پێوەی هەیە. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە وەک پەرلەمانتارانی کورد رەهەندەکانی گۆشەگیری، ئەو قەیرانە سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی ئافراندوویەتی، بەربەستە ئابوورییەکان و تاڵانکردنی ژینگە کە سیاسەتی شەڕ رێگەی بۆ کردوونە بخەینە بەرباس. دەبێت رایبگەیەنین کە هەموو ئەوانە دوای هەڵگرتنی گۆشەگیری، مسۆگەرکردنی ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کرد، چارەسەر دەبن".

هـ . ب