"ئەگەر بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، سەردەکەوین"
پلاتفۆرمی گەلان و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، سڵاوی کرد لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئەگەر بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، بێگومان سەرکەوتن مسۆگەرە".
پلاتفۆرمی گەلان و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا، سڵاوی کرد لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "ئەگەر بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، بێگومان سەرکەوتن مسۆگەرە".
پلاتفۆرمی گەلان و باوەڕەکانی میزۆپۆتامیا بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو سڵاوی کرد لەو هەڵمەتەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"لە تورکیا، بۆ ئەوەی کوردستان بێ ستاتۆ بمێنێت و پرسی کورد چارەسەر نەبێت، گۆشەگیری و قەیرانی هەمەلایەن ئەزموون دەکرێت، بێجگە لە هەژاری و برسێتی، کەچی پێداگری لە شەڕ بەردەوامە. پێش هەموو شت دەمانەوێت ڕایبگەیەنین تا کێشەی کورد کە بۆتە کێشەیەکی هەرێمی و گەردوونی، لەڕووی سیاسی و جڤاکی و مێژووی و چاندییەوە چارەسەر نەکرێت، نکۆڵی و ئاسیمیلاسیۆن و کۆمەڵکوژی و قڕکردن بەردەوام دەبێت. لەسەر ئەم بناغەیە، ئەگەر ئێمە بەرخۆدان مەزن و ڕێکخراو بکەین، ئەوکات سەرکەوتن مسۆگەرە. بەتایبەت ئەگەر بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئادار و نیسان و گوڵان نزیکی قۆناغەکە و هەڵمەتەکە بینەوە، ئەوکات سەرکەوتنی مەزنتر بەدەست دەخەین".
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە لە مانگەکانی داهاتوودا، بەرخۆدان دژی فاشیزم مەزنتر دەبێت و پێویستە هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، خاوەنداری لەم بەرخۆدانە بکەن.