یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا
یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا (TBB) پەیوەست بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش و دانانی قەیوم لە جێگەکەی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەی بڵاوکردەوە و تێدا ئاماژە بە سەرناوی "بنکی دیموکراسی بریتییە لەوەی ڕێز لە پرۆسەی هەڵبژاردن و هەڵبژراوان بگیرێت" دەکات.
هەرەوەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش لە دژی پێوانەکانی هەڵبژاردنە، پێویستە بەزوترین کات هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەرکی خۆی."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەبێ ئەنجامدانی هیچ لێکۆڵێنەوەیەک، دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانی لە پۆستەکەی، بە مانای دەستوەردان لە پێوانەکانی هەڵبژاردن دێت کە بنکی دیموکراسییە."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا یەکێتی سەندیکای پارێزەرانی تورکیا (TBB) ئەوەی ئاشکراکرد پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لەم بڕیارەی خۆی بکشێتەوە و سەرۆکی شارەوانی بگەڕێنێتەوە بۆ پۆستەکەی خۆی، چیتر بەردەوام نەبێت لە دەستوەردان لە دەرنجامەکانی هەڵبژاردن کە دژی بنەماکانی مافی هەڵبژێردراوان و پرۆسەی هەڵبژاردنە.