بە دیمەن

'ئێمە بە بەرخۆدان وەڵامی دەستبەسەرداگرتنەکان دەدەینەوە'

ناڕەزایەتیەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی ٣شارەوانی دەم پارتی بەردەوامە. لە چالاکییەکان پەیامی بەرخۆدان درا.

دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین، ئێلح و روحا بەردەوامن.

ئێلح

بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئێلح لەلایەن هەزاران کەسەوە بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرا.

هاوسەرۆکانی دەم پارتی تولای حاتیمئۆغولاری و تونجەر باکرهان، کەسکین بایندر هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە لە بارەگای شارەکە کۆبوونەوە. پاشان بە شێوەیەکی جەماوەری بەرەو شارەوانی ڕێپێوانیان کرد.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی قەیومەکەن نیشاندرا. هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلحی دەم پارتی لە چالاکییەکەدا، وتی: "پێشتر قەیومیان بەکارهێنا، بەڵام چارەسەر نەبوو، دەبێت دەستبەجێ دەست قەیومەکان دەست لەکاربکێشنەوە، ئێمە دەستبەرداری بەرخۆدانمان نابین."

هەروەها کەسکین بایندر لە ناڕەزایەتییەکەدا قسەی کرد و وتی: "لەلایەکەوە دەستیان بۆ ئاشتی لەگەڵ کورد درێژ کرد، بەڵام ئەمڕۆ دەستیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل درێژ کردووە، گەلی کورد ئەو ڕێبازە قبوڵ ناکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەم کردەوە نایاساییانە قبووڵ ناکەین و تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشان دەدەین. با گەلەکەمان لە هەر لایەکی کوردستانەوە خاوەنداری لە ئیرادەی خۆی بکات. پلانیان هێرشکردنە سەر گەلی کورد و ڕێگریکردنە لە سەرکەوتنی گەلی کورد. ئەمڕۆ لە ئێلح و مێردین پلانی ئەردۆغان و باخچەلیمان بینی. وەڵامی ئێمەش بۆ ئێوە بەرخۆدان و تێکۆشانە تا کۆتایی."

تولای حاتیمۆغولاری ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمە کودەتایەکی سیاسییە هاوکات کودەتایەکی یاساییە و وتی: "لەگەڵ گەلانی تورکیا، لەگەڵ ژنان بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک و ئازادی دەنگمان هەڵدەبڕین، ئیرادەی گەل لە شەقامەکاندا وڵامتان دەداتەوە."

هەروەها تونجەر باکرهان ڕایگەیاند؛ بەدڵنیاییەوە شارەوانییەکانیان بەدەست دەهێننەوە و وتی: "ئێمە ئێوە لەم خاکەدا دەکەینە حیزبێکی بەتەنیا لە تابلۆیکدا. ئێوە ناتوانن ئەم تابلۆیە هەڵواسن، هەروەها داوا لە هەموو کەسێک دەکەین دژی چەمکی قەیوم تێکۆشانیان بەرز بکەنەوە."

دوای وتارەکان، دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان شەرمەزار کرا.

هەروەها لە هەمان چوراچێوەدا لە شارەکانی مێردین، ڕوحا، وان و مێرسین ئەندامانی دەم پارتی، گەل، لایەنە سیاسیەکان بە شێوەیەکی جەماوەری دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزار کرد و پەیامی بەرزکردنەوەی بەرخۆدان درا.

ڕوحا