ئەندامانی ئیهەدە بۆ تاشکایا کۆبوونەوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) لە چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی لە دایکانی شەممە پرسیاری چارەنووسی حوسێن تاشکایای کرد. ٣٠ ساڵ لەمەوبەر تاشکایا لەلایان دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەر دواتر بێ سەروشوێن کراوە.

کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ(ئیهەدە) بۆ پشتیوانی لە دایک شەممە لەم هەفتەیەدا درێژەی هەبوو. لە ڕاگەیاندنەکانی ئەم هەفتەیەدا، داوای چارەنووسی حوسێن تاشکایا کرا کە لە ٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ لە سێوەرەگی ڕحا دەستبەسەر کرابوو و دواتر هیچ زانیارییەک لەسەری نەدراوە.

ڕحا

لقی ئیهەدەی ڕحا لە ناوەندەکەی بەیاننامەیەکی خوێندەوە. جگە لە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، بنەماڵەی حوسێن تاشکایاش بەشداری کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکە بوون. لە لێدوانەکەدا، ئیسماعیل بولبول، بەڕێوەبەری لقی ئیهەدەی ڕحا سەبارەت بە بێسەروشوێن کردنی تاشکایا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتەوە دەستبەسەر کرابوو و ماوەی 30 ساڵە هیچ زانیارییەکی لێ دیار نییە، داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسی کرد، تاشکایا لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی باغڵەر دەستبەسەر کراوە. کەسوکاری تاشکایا کە ویستبوویان ڕێگری لە دەستبەسەرکردنی بکەن، بە توندی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێیان دراوە. دواتر بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی بردویانە. بنەماڵەکەی زۆر جار سەردانی جەندرمە، پۆلیس و داواکاری گشتی و پارێزگاریان کردووە هەتا زانیاری لە تاشکایا بگرن، بەڵام هیچ هەواڵکیان لە تاشکایای ٤٢ ساڵ کە باوکی ٤ منداڵە وەرنەگرتووە."

 بولبول لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"چارەنووسی حوسێن تاشکایا لە تاریکیدا مایەوەتەوە پێویستە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی تاشکایا و دادگاییکردنی فایلەکانی، تەنانەت دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵیش داوای دادپەروەری بۆ هەموو کەسوکارە ونبووەکانمان دەکەین و بەبیری دەوڵەتیش دێنینەوە کە دەبێ بەپێی پێوەرە گشتگیرە یاساییەکان مامەڵە بکات.

 هەروەها لقەکانی ئیهەدە لە مێرسین، ئەدەنە، ئیزمیر، وان و ئەنقەرە بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی هاوبەش داوای چارەنووسی تاشکایا و پشتیوانی دایکانی شەممەیان کرد.