یەپەگە وڵامی داگیرکەرانی دایەوە: ١٣ داگیرکەر کوژران

یەپەگە رایگەیاند لە چالاکی وڵامدانەوەی داگیرکەراندا ١٣ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون کە چواریان سەرباز و نۆیان چەتەن. و ئۆتۆمبێڵێک و چەکێکی ئەی چوار و چەکێکی بۆمبهاوێژیش تێکشکێنراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەپەگە لەبارەی چالاکی هیزەکانیان وەک وڵامدانەوەی داگیرکەراندا لە ٢٣ – ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛

"هێرشی سوپای داگیرکەری تورک لە بەرانبەر هەرێمەکانمان بە سەختی بەردەوامە. لە زۆر هێرشدا گەلەکەمان دەکرێتە ئامانج، شەهید و برینداری لێدەکەوێتەوە. هەروەها لە هێرشەکاندا زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی گەلەکەمان دەکەوێت. سوپای داگیرکەری تورک لە هێرشەکانیدا هیچ پێوانەیەک ناناسێت، لەبەرانبەر هێرشەکاندا کە بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجام دەدرێن، لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە دۆخێکی سەختدا دەپارێزین.

لەم چوارچێوەیەدا لە بەرانبەر هێرشی سوپای داگیرکەری تورک، لە رۆژانی ٢٣ و ٢٧ی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا چالاکی وڵامدانەوە ئەنجامدران. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ٤ سەربازی داگیرکەری تورک و ٩ چەتە کوژران. لە چالاکیەکاندا هەروەها ئۆتۆمبێڵێکی سەربازی، چەکێکی ئەی چوار و چەکێکی بۆمبهاوێژ تێکشکێنران.

لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن."

ف.ق