ئۆپەراسیونی پاکتاوی سیاسی: لە ماوەی ٢ هەفتەدا ٥٠٠ کەس دەستگیر کران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیونەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەدا لە دژی گەلی کورد و لایەنی ئۆپوزیسیۆن لە ماوەی ٢ هەفتەدا ٥٠٠ کەس دەستگیر کران.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیونەکانی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەدا لە دژی گەلی کورد و لایەنی ئۆپوزیسیۆن لە ماوەی ٢ هەفتەدا ٥٠٠ کەس دەستگیر کران.
رژێمە فاشیستەکەی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیونەکانی پاکتاوی سیاسیدا. تەنها لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا ٥٠٠ کەس دەستگیر کران و لە دوایین ئۆپەراسیونیشدا ١٥ کەس دەستگیر کران. زۆربەی دەستگیرکراوەکان ئەندام و بەڕێوەبەرانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپەن. دەسەڵات کەسانی خۆڕاگر و خەباتکار بە ئامانج دەگرێت و دەستگیریان دەکات و بە بیانووی جیاواز سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنێت.
١٥ی تشرینی دووەم: ناجی کزیلەر هاوسەرۆکی هەدەپەی بازارجک بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستنە" دەستگیرکرا.
١٥ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی سروجی روجا ٦ کەس دەستگیر کران.
١٥ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی قەلقەلیی شاری وان ١٠ کەس لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیاندا دەستگیر کران.
١٦ی تشرینی دووەم: جەمال ئوزدەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد کە پۆستەکەی لێی سەندرابووەوە و قەیوم لە جێگاکەی جێگیر کرابوو، سزا درا و رەوانەی زیندان کرا.
١٨ی تشرینی دووەم: لە ئەستەنبول هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی هەدەپە و تویا-دەر و لە ئەنجامدا ٦ کەس دەستگیر کران.
١٨ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی سوێرەگی شاری روحا ژنێک دەستگیر کرا.
١٨ی تشرینی دووەم: نەزیر چاکان ئەندامی پەنی کورد و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی وێژەی کوردی لە چوارچێوەی 'لێپرسینەوەی کۆبانێ'دا دەستگیر کرا.
١٩ی تشرینی دووەم: کرێکارانی BIMEKS کە لە بەردەم زانکۆی بۆغازجی بۆ وەرگرتنی موچە و قەرەبووکردنەوە، چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدابوو، دەستگیر کران.
١٩ی تشرینی دووەم: لە ١١ کەس کە لە ناوچەی قەلەقەلیی شاری وان دەستگیر کرابوون، ٦ کەسیان سزا دران و رەوانەی زیندان کران.
٢٠ی تشرینی دووەم: لە شاری ئامەد لە چوارچێوەی لێپرسینی کەجەکەدا، بنیامین شەکەر هاوسەرۆکی OHD و چەندین پارێزەر و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەستگیر کران.
٢٠ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی یلدرمی شاری بورسا لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٦ کەس دەستگیر کران.
٢١ی تشرینی دووەم: رێکخستنی هەدەپەی شاری ئەستەبول بە مەبەستی ئیدانەکردنی دەستگیرکردنی ئەندامانی کەجەدە بە نیازبوون لە تەقسیم لێدوانێک بۆ رای گشتی بڵاو بکەنەوە، بەڵام چالاکیەکە رووبەڕووی هێرشی هێزەکانی پۆلیس بووەوە و چەندین کەس دەستگیر کران.
٢٢ی تشرینی دووەم: دوای ئەوەی گروپێک لە بەردەم ناوەندی هەدەپە لە شاری ئامەد هێرشی کردە سەر ئیحسان چاپان بەڕێوەبەری دەبەپە، ناوبراو دەستگیر کرا.
٢٣ی تشرینی دووەم: دوای ئەوەی ٧٥ کەس دەستگیر کران، سزای زیندانی بەسەر ٥ کەسدا سەپێنرا.
٢٤ی تشرینی دووەم: لە شاری وان لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، دیندار کاراتاش پەیامنێری MA دەستگیر کرا.
٢٤ی تشرینی دووەم: لە شاری بەدلیس لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٥ دەست دەستگیر کران.
٢٤ی تشرینی دووەم: سونا باتلا کە گروپێک لە بەردەم ناوەندی هەدەپەی شاری ئامەد بێڕێزیان لەبەرامبەر کرد، دوای ئەوەی لە ناوەندی هەدەپە چووە دەرەوە دەستگیر کرا.
٢٥ی تشرینی دووەم: دوای ئەوەی هێزێکی جەندرمە هێرشی کردە سەر ژمارەیەک کرێکار کە بە نیاز بوون بەرەو ئەنقەرە رێبکەن، ٣٠ کرێکار دەستگیر کران.
٢٥ی تشرینی دووەم: لە شاری بورسا ٣ پارێزەر بە ناوەکانی جیهاد کرکازاک، ئیبراهیم کۆرهان و محمد دەنیز بویوک لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێک هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیر کران.
٢ی تشرینی دووەم: هێزەکانی پۆلیس لە چەند ناوچەیەکی شاری ئەستەنبول هەڵیان کوتایە سەر ٢٨ ماڵ.
٢٦ی تشرینی دووەم: لە ئاکدەنیزی مێرسین لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٦ کەس دەستگیر کران.
٢٦ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی شاهین بەی لە شاری دیلۆک هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیەک بە ناوی هاسیبە شامان و دەستگیریان کرد.
٢٦ی تشریمی دووەم: لە شاری بەدلیس بڕیاری زیندانی بۆ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیمداد تۆکماک و ئەرگین ساڤاش دەرچوو و رەوانەی زیندان کران.
٢٧ی تشرینی دووەم: هاکان یالچن پەیامنێری MA لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیر کرا.
٢٧ی تشرینی دووەم: لە ئامەد، مێردین، سێرت، وان، ئەنقەرە، ئیزمیر، ئێلح و مەلەتی لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا زیاتر لە ٧٠ کەس دەستگیر کران.
٢٨ی تشرینی دووەم: نازیمە ئاڤجی هاوسەرۆکی شارەوانی هەزۆ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا، دەستگیر کرا.
٢٨ی تشرینی دووەم: لە ناوچەی گمگمی شاری موش سینان ئوزتورک ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیر کرا.
٢٩ی تشرینی دووەم: لە شاری روحا لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، ٢ کەس دەستگیر کران.
٣٠ی تشرینی دووەم: هاوڵاتی عەبدی ئەرتاش کە لە بەراواری ٢٧ی تشرینی دووەم لە ئیزمیر دەستگیر کرابوو، بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستنە"سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراو و رەوانەی بەندیخانە کرا.
٣٠ی تشرینی دووەم:لە ٨ کەس کە دەستگیر کرابوون، سزای زیندانی بەسەر هاوڵاتیەک بە ناوی ئەحمەد ئەچیدا سەپێنراو ئەویش رەوانەی بەندیخانە کرا.
٣٠ تشرینی دووەم: لە شاری ئێلح لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١٥ کەس دەستگیر کرابوون، لەو ژمارەیە سزای زیندانی بەسەر ٢ هاوڵاتیدا سەپێنرا و رەوانەی زیندان کران.
١ی کانونی یەکەم: لە شرنەخ لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٢١ کەس دەستگیر کران.
١ی کانونی یەکەم: لە شاری ئامەد لە ئەنجامی ئۆپەراسیونێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٣ کەس دەستگیر کران.
١ی کانونی یەکەم: لە ناوچەی یەنیشەهری شاری مێرسین لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، کەسێک دەستگیر کرا و لە ناوچەی ئاکدەنیزیش هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیەک.
ز.ش