ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن چالاکوانانی تەژەکە ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە پێناو ئازادیی جەستەیی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، ئەم هەفتەیە لەلایەن چالاکوانانی تەژەکە ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەلایەن دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان و لە پێناو ئازادیی جەستەیی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ئێستا لە ٤٦٦هەمین هەفتەدایە.

ئێشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی بەردەم رێکخراوەکان و دامەزراوەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئێستا چالاکییەکە لە ٤٦٦هەمین هەفتەدایە و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەڵمانیا) بەڕێوەدەچێت.

ساکینە ئەلبیستان بە ناوی دەستەکەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ژنان لەسەر رێگای تێکۆشانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە دژی فیۆداڵیزم و کۆیلەیەتی شەڕێکی گەورەیان کردووە و دەیکەن.

ئەلبیستان لە بەردەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، "ئۆجالان هێڵی سوورمانە. گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردە. تاوەکو گۆشەگیریی کۆتایی پێنەیەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان".

ژ.ت