ئێشكگیری ئازادی له‌ هه‌فته‌ی ٥٧٩یه‌مین دایه‌

چالاكی ئیشكگیری كه‌ له‌پێناو ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ شاری ستراسبۆرگ له‌ هه‌فته‌ی ٥٧٩ یه‌مین دا به‌به‌شداری سێ وڵاتپارێزی ناوچه‌ی نۆرماندی فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وامه‌.

ئێشكگیری ئازادی، كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ له‌ پێناو ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد له‌ شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرد، له‌ هه‌فته‌ی ٥٧٩ یه‌مین دا به‌رده‌وامه‌.

كوردانی دانیشتوی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان به‌ نۆره‌ هه‌فتانه‌ درێژه‌ به‌و چالاكییه‌ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وامی به‌ چالاكی ئێشكگیری ئازادی ده‌ده‌ن سێ وڵاتپارێزن له‌ ناوچه‌ی نۆرماندی فه‌ڕه‌نسا.

گروپه‌كه‌ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د سه‌رحه‌د، حسێن چاتی و مسته‌فا دورماز پێهاتوون.

لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د سه‌رحه‌د به‌ناوی چالاكوانانه‌وه‌ قسه‌ی كرد و وتی: له‌ ١٠٠ه‌مین ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزان به‌ره‌و مێژوویه‌كی رووناك هه‌نگاو ده‌نێین، هاوكات هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانیانی خسته‌ڕوو.

محه‌مه‌د سه‌رحه‌د هه‌روه‌ها داوای له‌ هه‌موان كرد، بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندایه‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

ژ.ن