ئەڤەگ-کۆن: دژی داگیرکاری بە ڕۆحی سەرهەڵدانەوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان
ئەڤەگ-کۆن دەربارەی هێرشی داگیرکاری لە مەتینا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لەبەرامبەر هەوڵی قڕکردنی کوشتنی ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلەکەمان، پێویستە بەرخۆدان بکەین".
ئەڤەگ-کۆن دەربارەی هێرشی داگیرکاری لە مەتینا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لەبەرامبەر هەوڵی قڕکردنی کوشتنی ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلەکەمان، پێویستە بەرخۆدان بکەین".
کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەست لە ئەوروپا (ئەڤەگ-کۆن) پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی مەتینا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
سەرەتای ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە کراوە لە ١٦ ی نیسانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە هێرشێکی چڕ کردووە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، جەخت دەکاتەوە لەم ڕێگەیەوە ئەردۆگانی فاشیست بەنیازە پێش سەردانەکەی فشار لە بەڕێوەبەرانی هەرێمەکە و پەدەکە بکات و داخوازییەکانی خۆی بسەپێنێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە ئامانج لە هێرش و بۆردوومانەکان داگیرکردنی ئەو هەرێمانەیە، دەڵێت: "هاوکات پرۆپاگەندە قێزەونەکان و هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر مەتینا، هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی شکستەکەیان لە زاپ".
هەروەها جەختکراوەتەوە هێرش بۆ سەر گەریلا هێرشە بۆ سەر شکۆی گەلی کورد و گەلی باشووری کوردستان، بەڵام داگیرکەران هەزار جاری تریش هێرش بکاتە سەر گەلی کورد، چارەنووسی هەر شکستە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازکراوە: "دژی ئەم هێرشە داگیرکارییانە و هەوڵی کوشتنی گەریلا و ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلەکەمان، پێویستە بە چالاکی جۆراوجۆر بەرخۆدان بکەین. پێویستە شەقامەکان گەمارۆبدەین بۆ شەرمەزارکردنی کۆڵۆنیاڵیزم!".