ئەو دوو گەنجەی بەبۆنەی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی پیرسوس دەستگیرکرابوون خرانە زیندانەوە

ئەو دوو گەنجەی بەهۆی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی پیرسوس دەستگیرکران، خرانە زیندانەوە.

ئەو گەنجانەی دوێنێ لە یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی پیرسوس لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ دەستگیرکران، ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگای کارتال کران. لەکۆی ٣٣ دەستگیرکراو، ٢٩ کەسیان ئازادکران، هەروەها دوو کەسیان لەژێر چاودێری دادگا ئازادکران.

هەروەها هەریەک لە یەعقوب بوڵوت و ڕەمەزان جان پۆڵات خرانە زیندانەوە.