ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر بینای هەدەپە دەستگیرکرا
محەمەد ئەرەن سوتچو کە بە چەقۆ و چەک هێرشی کردە سەر بینای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ دوای ئەوەی ئازاد کرابوو، بەهۆی ناڕەزایەتیەکان دەستگیرکرایەوە.
محەمەد ئەرەن سوتچو کە بە چەقۆ و چەک هێرشی کردە سەر بینای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ دوای ئەوەی ئازاد کرابوو، بەهۆی ناڕەزایەتیەکان دەستگیرکرایەوە.
محەمەد ئەرەن سوتچو کە بە چەقۆ و چەک هێرشی کردە سەر بینای ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵ، لە ٣ی کانونی دووەمدا لەلایەن ٣مین دادگای سزای سولحی ئەستەنبوڵەوە بە شەرتی زیندانی ماڵەوە و قەدەغەی دەرەوەی وڵات، ئازادکرابوو.
پارێزەر فەردی یامار لەبارەی دۆسیەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند، سوتچوت تاوانبار ئازاد کرابوو و بڕیاری شاراوە لەبارەی دۆسیەکە درابوو، بەڵام ئەمڕۆ زانیاریان بەدەستهێناوە. یامار باسی ئەوەی کرد کە بەهۆی هەوڵی زۆری ڕێکخراوە جەماوەریە دیموکراتەکان و پارێزەران، تاوانبارەکە دەستگیرکرایەوە.
ف.ق