ئویار: فشار و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکاندا زیادی کردووە

هاوسەرۆکی توهای-دەر چەتین ئویار بۆ هاتنەئارای چارەسەرکردنی پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای لابردنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کرد.

دوای ئەو قۆناغەی کە سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە کۆبوونەوەی پەڕلەماندا بە گوتنی "با ئۆجالان بێت و لە پەڕلەماندا قسەبکات" دەستیپێکرد. لەولاوە لە گرتووخانەکانی تورکیادا فشار لەسەر زیندانیانی سیاسی زیادی کردووە. هاوسەرۆکی توهای-دەر (TUHAY-DER) چەتین ئوچار بۆ ئاژانسمان هەڵسەنگاندی بۆ ئەو ڕووداوانە کرد کە لە ئارادان.

'تاکە چارەسەری بۆ پرسەکان ڕوانگەکانی بەڕێز ئۆجالانە'

ئوچار سەرنجی خستەسەر کودەتای قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی شەرمەزار کرد، ئاماژەی بەوەدا لە لایەکەوە پرسی چارەسەری لە ڕۆژەڤدایە کەچی  دەسەڵاتداری پەرە دەدات بە ڕووداوی نەخوازراوی  و گوتی: "باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەین. لە چاوەڕوانی ئەوەداین چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵی زیاتربێت. تاکە چارەسەری پرسەکان دانیشتنە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا. دیموکراسی، ئاشتی و ئازادی گەلان لەو ڕێگەیەوە دێتەئاراوە. دەمانەوێت چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان زیاتر بکرێت."

'چارەسەری لە دانوستاندایە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا'

ئویار سەرنجی خستەسەر زیندانی کردنی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "پەڕلەمان و پارتە سیاسەکان باسی پرۆسەی چارەسەری دەکەن، کەچی لەو لاوە گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە. لەلایەکەوە لە مشتومڕی پرۆسەی چارەسەرییدان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا، کەچی لەسەر سزای دیسپلین بەردەوامن. بەڕاستی ئەمە جێگەی شەرمەزارییە بۆ دەڵەوت و جێگەی قبوڵکردن نییە. خواستمان لابردنی گۆشەگیری و ڕەخساندی هەلومەرجەکانی بەڕێز ئۆجالانە بۆ پرۆسەکە. بە دڵنیاییەوە چارەسەری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها دانوستاندنە. لەم کاتەدا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان، وە فشار لەسەر زیندانیانی سیاسی زیادی کردووە. کاتێک پرۆسەکە دەکەوێتە ڕۆژەڤەوە فشارەکان زیاتر دەکەن. زیندانیانی نەخۆش ناتوانن بڕۆنە نەخۆشخانە. لە هەموو گرتووخانەکەندا لە دوای پرۆسەکەوە ئەشکەنجە و فشاری سەر زیندانیان زیادی کردووە."