ئیشکگری دادپەروەری هەدەپە: گەرگەریئۆغلۆ ئازاد بکەن

هەدەپە بۆ عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ دەست بە ئیشکگری دادپەروەری دەکات. لەگەڵ ئەوەی بریار درابوو کە مافی پێشێلکراوە، گەرگەریئۆغلۆ ئازاد نەکرا.

هەدەپە بۆ عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری کۆجائەلی خۆی دەست بە ئیشکگری دادپەروەری دەکات کە دادگای دەستوری رایگەیاندبوو، مافی گەرگەریئۆغلۆ پێشێلکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئازاد نەکراوە.

هەدەپە بۆ گەرگەریئۆغلۆ کاتژمێر ١١:٠٠ لەبەردەم زیندانی سینجان دەست بە ئیشکگری دادپەروەری دەکات. هەدەپە لەسەر حسابەکەی لە تویتەر وتی، "ئێمە سبەینێ کاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ئازادکردنی عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری کۆجائەلی خۆمان دەست بە ئیشکگری دادپەروەری دەکەین کە دادگای دەستوری بریاریدابوو مافی گەرگەریئۆغلۆ پێشێلکراوە. ئەگەر بریارەکانی دادگای باڵای ئەوروپا و داگای باڵای دەستوری تورکیا جێبەجێ نەکرێت، تێکۆشانەکەمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق