ئێزدیانی ئەرمینیا هێرشەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد

ئێزدیانی شاری ئۆکتۆبەریانی ئەرمینیا، هێرشی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد و بانگەوازیان ئاراستەی پەدەکە کرد کە بە دوژمنایەتیان لەبەرانبەر ئێزدیان هیچیان دەست ناکەوێت.

ئێزدیانی گوندی ئاراکسی ناوچەی ئۆکتۆبەریانی ئەرمینیا کۆبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا فشارەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد. راگەیەنراوەکە لەلایەن میلۆ کالاشیان ئەندامی کۆمیتەی کوردستان و نوێنەری ئەنجومەنی گەلی ئۆتۆبەریانەوە خوێندرایەوە.

کالاشیان وتی، "بەناوی ئێزدیانی ئەرمینیا، ئێمە پەیمانی هەولێر و بەگدا کە پشتگیری لە تورکیا لەدژی شەنگال دەکات شەرمەزار دەکەین."

'دژایەتیکردنی ئێزدیان، سوودی بۆ کەس نییە'

کالاشیان باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لەگەڵ خەڵکی شەنگالن و بانگەوازی لە پەدەکە کرد و وتی، "دوژمنایەتیکردنی ئێزدیان نە سوودێک بە وان و نە سوودیک بە کوردستان دەگەیەنێت. ئێمە داوا لە پارت و وڵاتپارێزان دەکەین کە رێگری لە هێرشەکان بکەن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. هەروەها داوای لە هێزە هەرێمی، نێودەوڵەتی و پەدەکە کرد کە رێز لە سمبوڵی ئازادی کۆمەڵگای ئێزدی بگرن."

کۆنفرانسەکە بە دروشمی "بژی شەنگال" کۆتایی هات.

ف.ق