ژمارەی شەهیدەکانی هێرشەکەی پاریس بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە
لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر کۆمەڵەی کولتوری کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ٣ کەس. گەلی کورد چوونە بەرەم کۆمەڵەکە. وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، کە دەچنە شوێنی رووداوەکە.
لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر کۆمەڵەی کولتوری کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ٣ کەس. گەلی کورد چوونە بەرەم کۆمەڵەکە. وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، کە دەچنە شوێنی رووداوەکە.
لە پاریس لە نیوەڕۆدا لە دژی کۆمەڵکوژی کوردان هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا. چەکدارێک کە چووە بەدەم کۆمەڵەکە لە شەقامی ئیجەینی گەڕەکی ساینت دەنیس دەستڕێژی گولـلەی لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کرد.
بە گوێرەی شایەتحاڵێک، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە چووەتە ئەو شەقامەی کۆمەڵەکەی تێدایە و تەقەی کردووە. زانرا کە هێرشکارەکە سەرەتا تەقەی لە ئەندامانی کۆمەڵەکە کردووە، دواتریش تەقەی لە ریستۆرانتی کوردان و کۆفی شۆپێک کردووە کە هەر لەو شەقامەدان.
بە گوێرەی نوێترین ئامار کە سەرچاوەکانی پۆلیس و نەخۆشخانە بڵاویانکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا ٣ کەس شەهیدبوون و ٣ کەسیش بریندارن. لە راگەیەندراوی پێشوودا ئاماژە بە ٢ شەهید و ٤ بریندارکرابوو.
پۆلیس رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە تەمەنی ٦٩ ساڵە، بەڵام ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە.
دوای هێرشەکە گەلی کورد روویان کردە ئەو شەقامەی کۆمەڵەکەی تێدایە. پۆلیس لە دوای رووداوەکەوە تائێستا گەمارۆش کۆمەڵەکەی داوە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە، ئەو هێرشە لە سەروبەندی دەیەم ساڵیادی تیرۆرکردنی ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد ئەنجامدراوە، کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرابوون.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەچێتە شوێنی رووداوەکە
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا جێراڵد دارمانین کاتێک سەردانی بنکەی پۆلیسی تورسیونگی کرد رایگەیاند، کە دەشێتە شوێنی رووداوەکەی پاریس.
وەزیری ناوخۆ دارمانین بە بی ئێف ئێم تی ڤی راگەیاندووە کە دەچێتە پاریس. دارمانین لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: "بەهۆی ئەو هێرشە دڵتەزێنەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا، دەگەڕێمەوە بۆ پاریس و دەچمە شوێنی رووداوەکە".
وەزیر دارمانین سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە ژیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکی شارەوانی ١٠ەمینی پاریس ئالکساندر کۆربیدار کە لە کۆمەڵەکەیە وتی، "دەستڕێژی گولـلە لە ناوەندی کولتوری کورد، ریستۆرانت و کۆفی شۆپێک کراوە" و رایگەیاند کە شانەیەکی لەناکاوی پزیشکی-دەرونناسیان پێکهێناوە.
سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری پاریس ئان هیدالگۆ رایگەیاند، کە لە ناوچەی دەیەمی شارەوان شانەی دەرونناسی پێکهێنراوە.
هـ .ب