ڕۆژنامەوان ئەڤریم دەنیز دەستگیرکرا

لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ناوەندی شاری ئامەد، پۆلیسی تورک ڕۆژنامەوان ئەڤریم دەنیزی دەستگیرکرد.

ڕۆژنامەوان ئەڤریم دەنیز، پاش بانگکردنی بۆ ئیفادە وەرگرتن لە ناوەندی پۆلیسی حزوری لە ناوەندی ئامەد، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ و ئێزمیر هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان، لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی قڕکردنی سیاسی کە داواکاری گشتی ئامەد ڕایگەیاند. بەو هۆیەوە، پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دەلال ئەکیوز و فورات جان ئەرسەلان، سەرنووسەری T24 سەبیل یوکلار، سەرنووسەری ئاژانسی "Bianet" ئەڤریم کەپنەک، دەستگیرکران.

ڕۆژنامەوانەکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە تویتەر، سەبارەت بە گۆڕینی شوێنی هاوژینی ئەندامی شاندی وەزیر و داواکاری گشتی کە لیستی تۆمەتبارکردنی ١٨ ڕۆژنامەوانی ئامادەکرد، دەستگیرکران.